شیاومی هێدفۆنی Redmi Buds 8ی ڕاگەیاند؛ تێکەڵەیەک لە کوالێتیی بەرز و نرخی گونجاو

حوزەیری 28, 2026 - 10:31
شیاومی هێدفۆنی Redmi Buds 8ی ڕاگەیاند؛ تێکەڵەیەک لە کوالێتیی بەرز و نرخی گونجاو

کۆمپانیای شیاومی بە فەرمی هێدفۆنی بێوایەری Redmi Buds 8ی خستە بازاڕەوە، کە کۆمەڵێک تایبەتمەندیی پێشکەوتوو بە نرخێکی زۆر گونجاو پێشکەش دەکات.

ئەم بەرهەمە نوێیە وەک بژاردەیەکی ئابووری بۆ ئەو بەکارهێنەرانە دیزاین کراوە کە دەیانەوێت ئەزموونی دەنگی "Flagship" بەدەست بهێنن، بەبێ ئەوەی پێویست بکات بڕە پارەیەکی زۆر خەرج بکەن.

تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان:

تەکنەلۆژیای:ANC  سیستەمی چالاکی کەمکردنەوەی ژاوەژاو تا ٥٠ دیسیبڵ؛ لەگەڵ دەستکاریکردنی ئاستی کپکردنەکە لە نێوان ٣ دۆخی جیاوازدا.

 دۆخەکانی بیستن: خاوەنی سێ ئاستی جیاوازە لە دۆخی «ڕوونی یان شەفافیەت (Transparency)  بۆبیستنی دەنگی دەوروبەر بەبێ لادانی هێدفۆنەکە.

ئەزموونی دەنگ:  خاوەن درایڤەری داینامیکیی ١١ ملیمەتری؛ لەگەڵ پشتگیریکردنی ستانداردی Hi-Res Wireless وکۆدێکی باڵای  LHDC بۆ گواستنەوەی دەنگ بە بەرزترین کوالێتی.

تەمەنی پاتری: بە پشتگیریی وزەی ناو جزدانەکەی (کیسەکە)، هێدفۆنەکە دەتوانێت تا ٤٤ کاتژمێر بەردەوام کار بکات.

نرخ و بەردەستبوون

هێدفۆنی Redmi Buds 8 بە نرخی ٦٠ یۆرۆ خرایە ڕوو؛ ئەمەش وەک هەنگاوێکی نوێی شیاومی دادەنرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕی بەرهەمە دەنگییە کوالێتی بەرزەکان لە پۆلێنی ئامێرە مامناوەندەکاندا.

بە بڕوای شارەزایانی تەکنەلۆژیا، ئەم بەرهەمە دەبێتە هۆی گۆڕینی هاوکێشەی بازاڕی کەلوپەلە لاوەکییەکانی مۆبایل، چونکە تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکان) وەک ANC و(LHDC چیترتەنیا تایبەت نین بە ئامێرە گرانبەهاکانی.