سامسۆنگ بە هاوکاری سپایدەرمان، یەکەم دیمەنی فەرمی مۆبایلی گالاکسی Z Fold 8 ی فراوان نمایش دەکات

تشرینی یەکە 10, 2026 - 13:19

سامسۆنگ لە تیزەرێکی نوێدا دیمەنێکی خێرای دیزاینە پان و نوێیەکەی فۆڵد ٨ی نیشانداین. زۆربەی کۆمپانیاکان پێش وادەی خۆیان وێنەی ڕوونی مۆبایلەکانیان بڵاودەکەنەوە، بەڵام سامسۆنگ هەمیشە تەمومژاوی ڕەفتار دەکات. لە کاتێکدا تیزەرەکانی پێشوو تەنها هێمای ناڕاستەوخۆ بوون، ئەم تیزەرە نوێیەیان دیمەنێکی ڕاستەقینەترمان پێشکەش دەکات!

لەو تیزەرەدا کە لە تۆڕی X و پلاتفۆرمەکانی تر بڵاوکراوەتەوە، سامسۆنگ بەشێکی بچووک لە مۆبایلە قەدکراوە ڕاستەقینەکەی نیشانداوە. لەم دیمەنەدا دوو کامێرای پشتەوەی مۆدێلە پانەکە، باریکی دیزاینەکەی و گۆڕانکاری لە شوێنی دوگمەکانیدا بەدی دەکرێت؛ بە پێچەوانەی گالاکسی  Z Fold 7 کە دوگمەکانی لە ناوەڕاستی چوارچێوەکەدا بوون، لە دیزاینی فۆڵد ٨دا براونەتە بەشی سەرەوە. ئەم ڕیکلامە بەشێکە لە هاوبەشیی بەردەوامی سامسۆنگ لەگەڵ فیلمی نوێی مارڤڵ (Spider-Man: Brand New Day) ، کە تێیدا چەندین بەرهەمی سامسۆنگ دەردەکەون، لەوانەش دیمەنی پیتەر پارکەر کە بە سەرکێشییەوە مۆبایلێکی گالاکسی Z Flip بەکاردێنێت.

دیارە ئەم هەواڵە شتێکی چاوەڕواننەکراو نییە، چونکە دزەپێکردنەکانی ئەم دواییە دیزاینی تەواوی مۆبایلە قەدکراوە نوێیەکانی سامسۆنگیان لە هەموو گۆشەکانەوە ئاشکرا کردبوو، بەڵام هێشتا بینینی زانیاریی فەرمی چێژی خۆی هەیە.

کۆمپانیای سامسۆنگ لە ٢٢ی تەمموزدا بە فەرمی پەردە لەسەر مۆبایلی Galaxy Z Fold 8 لادەبات.