هاتوچۆی بەریتانیا دەگۆڕێت؛ لیفت و بايدو دەست بە تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر دەکەن لە لەندەن

تشرینی یەکە 28, 2026 - 14:10
هاتوچۆی بەریتانیا دەگۆڕێت؛ لیفت و بايدو دەست بە تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر دەکەن لە لەندەن

لە کێبڕکێیەکی تونددا بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕی تەکسییە دەستکردەکان (رۆبۆتاکسی)، هەردوو کۆمپانیای "لیفت" (Lyft)ی ئەمریکی و "بايدو" (Baidu)ی چینی بەفەرمی دەستیان بە تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر لە شەقامەکانی لەندەن کرد.

ئەم هەنگاوە لەندەن دەکاتە یەکێک لە مەیدانە سەرەکییەکانی ململانێی تەکنەلۆژیای خۆلێخوڕین لە ئەوروپادا. هەردوو کۆمپانیاکە ئامانجیان ئەوەیە لە ڕێگەی تێکەڵکردنی ژیریی دەستکرد و خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوەوە، ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر بکەنە بەشێک لە هاتوچۆی ڕۆژانەی دانیشتووانی پایتەختی بەریتانیا.