خێزانی GPT-5.6 گەیشت؛ سێ مۆدێلی نوێی OpenAI بۆ کارە پیشەیییەکان، کۆدنووسین و توێژینەوە

تشرینی یەکە 11, 2026 - 11:23
خێزانی GPT-5.6 گەیشت؛ سێ مۆدێلی نوێی OpenAI بۆ کارە پیشەیییەکان، کۆدنووسین و توێژینەوە

کۆمپانیای OpenAI دەستی بە بڵاوکردنەوەی گشتیی خێزانی نوێی مۆدێلەکان و ژیریی دەستکردی خۆی بە ناوی GPT-5.6 کرد. ئەم مۆدێلانە لە ۹ی تەممووزی ٢٠٢٦ەوە بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ لە نێو ChatGPT، ئامرازی پڕۆگرامسازیی Codex و ڕووکاری گەشەپێدەرانی OpenAI API.بەردەست کراون 

 خێزانی GPT-5.6 سێ مۆدێل لەخۆدەگرێت:

  • وەشانی : Sol بەهێزترین و سەرەکیترین مۆدێلی ئەم خێزانەیە؛ بۆ کارە ئاڵۆزەکان، بیرکردنەوەی قووڵ، بەرنامەسازیی پیشەیی، توێژینەوەی زانستی و شیکارییە درێژخایەنەکان دیزاین کراوە.
  •  وەشانی Terra: بژاردەیەکی هاوسەنگترە و تێچووی کەمترە؛ بۆ کارووباری ڕۆژانە، چالاکییە ڕێکخراوەیی و کۆمپانیایییەکان، و ئەو پڕۆژانەی پێویستیان هەم بە هێز و هەم خێرایی هەیە، بەکاردێت.
  • وەشانی Luna: خێراترین و هەرزانترین مۆدێلی ئەم کۆمەڵەیەیە؛ زیاتر بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکە سادەکان یان پرۆسێسکردنی ژمارەیەکی زۆری داواکاری گونجاوە. ئۆپن ئەی ئای دەڵێت کە لونا سەرەڕای نرخی نزمی، کارامەیی و ئەدایەکی نزیک لە مۆدێلە بەهێزەکانی نەوەی پێشووی هەیە.

بێگومان شێوازی دەستڕاگەیشتن بەم سێ مۆدێلە لە هەموو بەشەکاندا وەک یەک نییە. لە چاتە ئاساییەکانی ChatGPTدا، مۆدێلەکانی Terra و Luna بە جیاواز ناتوانرێت دیاری بکرێن، بەڵام بەکارهێنەرانی بەشی Work  لەپلانە پریمیۆمەکاندا دەتوانن دەستکاریی هەر سێ مۆدێلەکە بکەن و بەکاریان بهێنن. لە ناو Codexیشدا، بەکارهێنەرانی بەخۆڕایی و Go دەستیان بە Terra ڕادەگات، و بەشداربووانی  Plus، Pro، Businesو Enterprise دەستیان بە هەر سێ وەشەنەکە ڕادەگات. هەروەها هەر سێ مۆدێلەکە لە OpenAI APIدا بەردەست خراون. OpenAIکۆمپانیای ڕایدەگەیەنێت کە GPT-5.6 بەراورد بە نەوەی پێشوو، لە بەکارهێنانی ئامرازەکان، کۆنترۆڵکردنی کۆمپیوتەر، گەڕانی وێب، کۆدنووسین و جێبەجێکردنی پڕۆژە فرەقۆناغییەکاندا پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە. ئامانجی ئەم خێزانە نوێیە تەنها وەڵامدانەوەی پرسیارەکان نییە، بەڵکو بڕیارە مۆدێلەکان بتوانن بەشێکی زۆری کارێکی ئاڵۆز لە سەرەتاوە تا کۆتایی بەڕێوەبەرن و جێبەجێی بکەن.