شۆڕشێکی نوێ لە پزیشکیدا؛ نەشتەرگەری لەلایەن ڕۆبۆتی مرۆییەوە
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، جۆرە ڕۆبۆتێکی مرۆیی بە نازناوی "سێرگی" سەرکەوتووانە نەشتەرگەرییان لەسەر ئاژەڵی زیندوو ئەنجامدا. لەم تاقیکردنەوەیەدا، توێژەران لە دوورەوە کۆنترۆڵی ڕۆبۆتەکانیان کرد بۆ لادانی زراوی دوو بەرازی زیندوو بە شێوازی نازۆری (کەمترین بڕین)، ئەمەش وەرچەرخانێکی گەورەیە لە دەستکەوتە پزیشکییەکاندا.