پێکسڵ ١١ بۆ گووگڵ و قازانجەکەی بۆ ئەپڵ؛ نرخی نوێ شانسی ئایفۆن ١٧ بەرز دەکاتەوە
بەپێی زانیارییە نوێیە دزەپێکراوەکان، نرخی مۆبایلی پێکسڵ ١١ لە ٨٩٩ دۆلارەوە دەست پێ دەکات، کە ئەمەش ١٠٠ دۆلار گرانترە لە ئایفۆن ١٧. ئەم نرخە هاوکێشەکە دەگۆڕێت، چونکە هەمیشە مۆبایلەکانی گووگڵ لە ئایفۆن هەرزانتر بوون.
لەبەر ئەوەی گووگڵ چیتر ناتوانێت بەهۆی هەرزانیی نرخەکەیەوە کڕیاران ڕابکێشێت، چاوەڕوان دەکرێت زیاتر تیشک بخاتە سەر تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی ژیریی دەستکرد (Gemini Intelligence). بەڵام ئەم تایبەتمەندییانە هێشتا کێشەی ئەمنیی گەورەیان هەیە و بە تەواوی سەلامەت نین.
سەرباری ئەمەش، کێشەیەکی تر هەیە: دەنگۆکان دەڵێن مۆدێلە ئاساییەکەی پێکسڵ ١١ ئەوەندە ڕامەکەی (RAM) کەمە، کە ڕەنگە نەتوانێت سیستمی ژیریی دەستکردی جەمینای بە باشی کار پێ بکات.