پەروەردەکردنی ڕۆبۆتەکان؛ هەنگاوە نوێیەکەی چین
چین قوتابخانەیەکی ڕاهێنانی ڕۆبۆتی مرۆیی (هاوشێوەی مرۆڤ) لە شاری هانگژۆ کردووەتەوە، کە تێیدا ئامێرە هاوشێوەکانی مرۆڤ ڕۆژەکانیان بە ڕاهێنان لەسەر کارامەیییەکانی جیهانی ڕاستەقینە بەسەر دەبەن پێش ئەوەی بچنە نێو هێزی کارەوە. ئەوان تەنها فێری ڕۆیشتن نابن، بەڵکو ڕاهێنان لەسەر مامەڵەی شتومەک، کارکردنی بەکۆمەڵ، یاریکردنی باسکە، مۆسیقا، گفتوگۆ و تەنانەت چاودێریی پزیشکیش دەکەن.
ئامانجەکە دروستکردنی ڕۆبۆتێکە کە بتوانێت خۆی لەگەڵ ئەو دۆخە چاوەڕواننەکراوانەدا بگونجێنێت کە لە کارگەکان، نەخۆشخانەکان، کۆگاکان و کارەکانی خزمەتگوزاریی کڕیاراندا ڕوودەدەن. ئەندازیاران فێریان دەکەن چۆن بجوڵێن، پەیوەندی ببەستن، هاوکاری یەکتر بکەن و بڕیار بدەن لەو ژینگانەی کە بە شێوەیەک دیزاین کراون کە لە ژیانی ڕۆژانە بچن.