تێکچوونێکی جیهانی لە پلاتفۆرمی “ئێکس”

پلاتفۆرمی “ئێکس” (تویتەری پێشوو)ی ئێلۆن ماسک ڕۆژی شەممە تووشی تێکچوونێکی بەرفراوان هات لە ئاستی جیهاندا، دوای دوو ڕۆژ ئاڵۆزی لە خزمەتگوزاری. نزیکەی ٢٥ هەزار بەکارهێنەر گازندەیان کرد لە کێشەکان کە لە کاتژمێر ٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆوە دەستیان پێکرد.
بەکارهێنەران تووشی پەیامی هەڵە بوون کە دەیگوت “هەڵەیەک ڕوویدا، تکایە دووبارە بارکردنەوە بکە”، هەروەها پۆستەکان بە بەتاڵی دەرکەوتن. لە سعودیەدا ٤٧١ بەکارهێنەر و لە میسرەوە ٢٦٢ کەس گازندەیان کرد لە کێشەکان.
ئەم کێشانە لە دوای تێکچوونێک دەستیان پێکرد کە ڕۆژی پێنجشەممە ڕوویدا. کۆمپانیاکە ئەم کێشەیەی بە تێکچوونی ناوەندی داتاکان نیسبت دا. ڕاپۆرتەکان باسیان لە ئاگرکەوتنەوەیەک کرد لە ناوەندی داتایەکی نزیک پۆرتلاند، بەڵام پەیوەندی ڕوون نییە.
وڵاتانی کاریگەرگرتوو بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، کەنەدا، فەڕەنسا، شانشینی یەکگرتوو، پیرو، مالیزیا، و ئەڵمانیا. دوایین تێکچوونی گەورە لە مارسدا بوو، هەروەها لە مای و نیساندا کێشەی تر ڕوویدا.