یەکەم ئۆتۆمبێلی کارەبایی فێراری جیهان سەرسام دەکات
کۆمپانیای فێراری ڕایگەیاند کە یەکەم ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی کۆمپانیاکە، بەپێچەوانەی پێشبینییەکانی گومانبەخشان و ڕەخنەگران، ڕووبەڕووی داواکارییەکی بەرز و پێشوازییەکی گەرم بووەتەوە.
سەرەڕای تێبینی و دوودڵی حەزکەرانی ئۆتۆمبێلە کلاسیکییە دەنگبەرزەکانی فێراری، ئامار و ئەنجامە سەرەتاییەکان نیشانی دەدەن کە ئەم هەنگاوە مێژووییەی فێراری بۆ ناو جیهانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ڕێڕەوێکی زۆر سەرکەوتوودایە و فرۆش و داواکاری لەسەری بەباشی دەچێتە پێشەوە.