ئۆنەر بیستۆکی Earbuds Clip-On Pro ڕادەگەیەنێت

ئایار 26, 2026 - 13:16
ئۆنەر بیستۆکی Earbuds Clip-On Pro ڕادەگەیەنێت
ئۆنەر بیستۆکی Earbuds Clip-On Pro ڕادەگەیەنێت

کۆمپانیای ئۆنەر (Honor) نوێترین بیستۆکی کراوەی (open-ear) بە ناوی Honor Earbuds Clip-On Pro بە نرخی ٨٨ دۆلار بڵاوکردەوە، ئەم بیستۆکە وەک ئەڵقە بە دەرەوەی گوێوە دەلکێت و ناچێتە ناو کەناڵی گوێچکەوە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی Honor Earbuds Clip-On Pro :

دیزاینێکی ڕێک و جێگیر: بە شێوەی پیتی (C) لە تیتانیۆم دروستکراوە، کێشی بە یەکسانی دابەش دەبێت و لە کاتی وەرزشدا بە جێگیری دەمێنێتەوە، و خاوەن بڕوانامەی IP55ـە بۆ بەرگری لە ئاو و تۆز.

دەنگ و کوالێتی: بیستۆکەکە خاوەنی درایڤەری ١٠.٨ ملیمەترییە و پشتگیری لە کۆدێکی LHDC 5.0 دەکات لەگەڵ بڕوانامەی Hi-Res Audio Wireless بۆ پێشکەشکردنی دەنگێکی یەکجار پاک و ڕوون، هەروەها سیستەمێکی ڕێگری لە دزەکردنی دەنگی تێدایە (Reverse Acoustic) بۆ ئەوەی خەڵکی دەوروبەرت لە شوێنە گشتییەکاندا گوێیان لە میوزیکەکان یاخود پەیوەندیەکانت نەبێت

پەیوەندی ڕوون بە AI: خاوەنی سێ مایکرۆفۆنە (لەوانەش مایکرۆفۆنی ئێسکی VPU) کە لەگەڵ زیرەکی دەستکرددا ژاوەژاو و دەنگی با تا خێرایی ٩ مەتر لە چرکەیەکدا کەمدەکاتەوە، بەمەش وا دەکات لە ژینگەیەکی ژاوەژاوی بەرزیش دەنگەکان بە ڕوونی بگات.

تایبەتمەندی زیرەک: بە تەواوی لەگەڵ یاریدەدەری دەنگی YOYO یەکخراوە کە دەتوانێت وەرگێڕانی دەستبەجێ، نووسینەوەی دەنگ بۆ دەق، و خوێندنەوەی ئاگانامەکانی (Notifications) مۆبایلەکەت بۆ بکات بە دەنگ.

بەکارهێنانی ئاسان و گونجاو: بە بلوتوزی5.4 کاردەکات و هاوکات بە دوو ئامێرەوە (مۆبایل و لاپتۆپ) پەیوەست دەبێت، سیستەمی ناسینەوەی ئۆتۆماتیکی لای چەپ و ڕاستی هەیە، واتە پێویست ناکات پێش لەبەرکردنیان سەیری بکەیت کامەیان بۆ کام گوێیە خۆکارانە خۆی ڕێکدەخاتەوە.

پاتری و بارگاویکردنەوە: بیستۆکەکان تا ١١ کاتژمێر بەردەوام کاردەکەن، و بە هۆکاری کەیسی بارگاویکردنەوەکەش کۆی کاتەکە دەگاتە ٤٧ کاتژمێر.