ئینستاگرام مەرجێکی نوێ دەسەپێنێت کە ملیۆنان بەکارهێنەر لە پەخشی ڕاستەوخۆ ڕادەگرێت

ئینستاگرام بڕیاری دا کە تەنها هەژمارەکانی کە زیاتر لە ١٠٠٠ شوێنکەوتوویان هەیە بتوانن پەخشی ڕاستەوخۆ بکەن، لە شتێک کە لە سیاسەتەکەی تیک تۆک دەچێت.
بەکارهێنەران لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەستیان کردووە بە ڕاپۆرتکردن کە هەژمارەکانیان چیتر شایستەی پەخشی ڕاستەوخۆ نین لە ڕێگەی ئەپەکەوە.
نامەیەکی ئاگادارکردنەوە دەردەکەوێت کاتێک هەوڵی دەستپێکردنی پەخشی ڕاستەوخۆ دەدرێت کە دەڵێت: “ئێمە پێداویستییەکانی بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییەمان گۆڕیوە. تەنها گەژمارە گشتییەکان کە ١٠٠٠ شوێنکەوتوو یان زیاتریان هەیە دەتوانن پەخشی ڕاستەوخۆ دروست بکەن”.
کۆمپانیای میتا گوتی کە دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی ئەم یاسایە بۆ دڵنیابوون لە پێشکەشکردنی باشترین ئەزموون بۆ دروستکەرانی ناوەڕۆک کە میوانداری پەخشی ڕاستەوخۆ دەکەن، و بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنانی گشتی بۆ ئەم تایبەتمەندییە، بەپێی ئەوەی ماڵپەڕی “ئینگادجیت” ڕایگەیاند.
میتا ڕوونی نەکردەوە کە چی ڕێگری لێدەکات لە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی باش ئەگەر ڕێگە بە پەخشی ڕاستەوخۆ بدرێت بۆ بەکارهێنەران کە کەمتر لە ١٠٠٠ شوێنکەوتووی هەیە.
میتا هەروەها ڕایگەیاند کە ئەم مەرجە نوێیە تەنها بۆ هەژمارە گشتییەکان نییە، بەڵکو هەژمارە تایبەتەکانیش دەگرێتەوە.
گۆڕانکارییەکە بە پلە لەسەر هەژمارە تایبەتەکان جێبەجێ دەکرێت، بۆیە نامەکە لە ئێستادا دەڵێت: “تەنها هەژمارە گشتییەکان کە ١٠٠٠ شوێنکەوتوو یان زیاتریان هەیە دەتوانن پەخشی ڕاستەوخۆ بکەن”.
بڕیاری ئینستاگرام ڕەنگە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ واتای کۆتاییهێنان بێت بە تایبەتمەندی پەخشی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سێ هاوڕێی نزیک تەنها ئەگەر کەسەکە ١٠٠٠ شوێنکەوتووی نەبێت، کە ئەم تایبەتمەندییە لە ساڵی ٢٠٢٤دا دەرکرا.
بەکارهێنەرانی ئینستاگرام کە کەمتر لە ١٠٠٠ شوێنکەوتووی هەیە نزیکەی ٢٦% ی هەژمارەکانی ئینستاگرام پێکدەهێنن کە ژمارەیان دەگاتە ٢ ملیار ئەژمێری چالاکی مانگانە.
ئەمەش واتای ئەوەیە کە مەرجی نوێی ئینستاگرام ملیۆنان بەکارهێنەری ئەپەکە لە تایبەتمەندی پەخشی ڕاستەوخۆ بێبەش دەکات.