‎"مایکرۆسۆفت" ئەمڕۆ خزمەتگوزاری سکایپ دادەخات

ئارەی 5, 2025 - 10:48
‎"مایکرۆسۆفت" ئەمڕۆ خزمەتگوزاری سکایپ دادەخات

مایکرۆسۆفت لە مانگی فێبریوەری ڕایگەیاند

ئەمریکا

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕۆژی دووشەممە (٥ی مایۆ) خزمەتگوزاری سکایپ (Skype) کە ئەپڵیکەیشنێکی پەیوەندی ڤیدیۆییە و ملیۆنان کەس بەکاری دێنن، کۆتایی پێ دێنێت.

دوای ڕاگەیاندنی ئەم بڕیارە لە مانگی فێبریوەری ڕابردوودا، "مایکرۆسۆفت" بە تەواوی خزمەتگوزاری نامە ڕاستەوخۆ و پەیوەندییە ڤیدیۆییە بەناوبانگەکە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دادەخات، لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەران کە پێویستە هەنگاو بنێن بۆ پاراستنی مێژووی گفتوگۆکانیان.

ئەپڵیکەیشنی سکایپ نزیکەی ٢٢ ساڵ لەمەوبەر دامەزرا، بەڵام ئێستا ئەم زەبەلاحی تەکنەلۆژیا بڕیاری داوە کۆتایی بە خزمەتگوزارییەکەی بێنێت و بژاردەی گواستنەوە بۆ ئەپڵیکەیشنی تیمز (Teams) پێشکەشی بەکارهێنەران بکات.

وا دیارە هەنگاوەکەی "مایکرۆس​​​​​​​​​​​​​​​​