ماسك دەیەوێت خزمەتگوزاری “Vine” بە تایبەتمەندییەکی نوێ لە “گرۆک”دا زیندووبکاتەوە

تایبەتمەندییەکە ناوی “Grok Imagine”ە و دەقەکان دەگۆڕێت بۆ ڤیدیۆ
وادیارە ئیلۆن ماسک هەوڵدەدات خزمەتگوزاری کۆنی “Vine” بۆ ڤیدیۆ کورتەکان بە تایبەتمەندییەکی نوێی داهاتووی لە ڕۆبۆتی گفتووگۆی “گرۆک”دا زیندووبکاتەوە.
ماسک لە ئێستادا ئامرازێکی نوێ بۆ گۆڕینی دەق بۆ ڤیدیۆ زیادەدەکات بە ڕۆبۆتی گفتووگۆی “گرۆک” کە ناوی “Grok Imagine”ە، ئێستا لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە.
ماسک لە پۆستێکی لەسەر پلاتفۆرمی X لە ڕۆژی شەممەدا نووسی: “Grok Imagine بریتییە لە Vine بە زیرەکی دەستکرد!”، بۆ بانگەشەکردنی نوێترین تایبەتمەندی لە ڕۆبۆتی گفتووگۆی تایبەتی “گرۆک”.
تایبەتمەندی “Grok Imagine” ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە وەسفی وێنە یان دیمەنەکان بنووسن کە دەیانەوێت ڕۆبۆتی گفتووگۆی پشتگیریکراو بە زیرەکی دەستکرد بیگۆڕێت بۆ ڤیدیۆ، دواتر “گرۆک” ڤیدیۆکان درووستدەکات کە دەنگی تێدایە بەپێی وەسفی بەکارهێنەر، بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی “بیزنس ئینسایدەر”.
پێش “تیک تۆک” - و پێش “گرۆک” بە ماوەیەکی زۆر - “Vine” هەبوو، کە خزمەتگوزارییەک بوو بۆ ڤیدیۆ کورتەکان، ڕێگەی بە بەکارهێنەران دەدا ڤیدیۆی ٦ چرکەیی درووستبکەن و بار بکەن، کە سەر بە تویتەر بوو تا داخرا لە ٢٠١٧. “Vine” سەرچاوەی زۆر ڤیدیۆی بڵاوبووەوە بوو.
لەکاتێکدا “Grok Imagine” لامسەیەکی نوێی زیرەکی دەستکرد پێشکەشدەکات بۆ ڤیدیۆ کورتەکان، وادیارە ماسک چاوەڕوانی گەڕانەوەی “Vine”ی خۆشیشە.
ماسک لە پۆستەکەیدا لە ڕۆژی شەممە گوتی: “بە ڕێکەوت، بەم دواییانە ئەرشیڤی ڤیدیۆکانی Vine دۆزینەوە (وامان دەزانی سڕاوەتەوە) و کاردەکەین لەسەر گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی بەکارهێنەران (بۆی)، تاکو بتوانن بڵاوی بکەنەوە ئەگەر بیانەوێت”.
ڕوون نییە کە گەڕاندنەوەی ئەرشیڤی “Vine” ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات دەستیان بە هەژمارە کۆنەکانیان بگات یان کارێکی کاتیە کە دەسەڵات دەدات بۆ گەیشتن بە پەڕگە کۆنەکانی خزمەتگوزارییەکە.
لە ئێستادا، “گرۆک Imagine” بە ورد بۆ ئابووناری پاکێجی تایبەتی “SuperGrok” لە ڕۆبۆتی گفتووگۆی “گرۆک” دابەشدەکرێت، کە تێچووی مانگانەی ٣٠ دۆلارە، و هەر بەکارهێنەرێکی پلاتفۆرمی X دەتوانێت تۆمارکردن بکات بۆ جۆینکردنی لیستی چاوەڕوانی.