“میتا” مۆدێلی “ئەڤۆکادۆ” بۆ کاتێکی نادیار دواخست

ئازاری 23, 2026 - 18:38
“میتا” مۆدێلی “ئەڤۆکادۆ” بۆ کاتێکی نادیار دواخست

کۆمپانیای میتا بڕیاری دا مۆدێلی نوێی ژیریی دەستکردی خۆی بە ناوی "Avocado" لەم مانگەوە بۆ مانگی ئایار یان حوزەیران دوابخات. ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە دەرکەوت ئاستی مۆدێلەکە لەچاو ڕکابەرەکانی وەک "Gemini 2.5" و "Gemini 3"ی گووگڵ، لە ئاستی چاوەڕوانیدا نییە و نەیتوانیوە کێبڕکێیان بکات.

سەرەڕای ئەوەی میتا بودجەیەکی خەیاڵی لەنێوان ١١٥ بۆ ١٣٥ ملیار دۆلاری بۆ پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد تەرخان کردووە، بەڵام ئێستا لەبەردەم فشارێکی گەورەدایە. تەنانەت بەرپرسانی کۆمپانیاکە تاوتوێی ئەوەیان کردووە کە بە شێوەیەکی کاتی مۆڵەتی بەکارهێنانی سەکۆی Gemini لە گووگڵ وەربگرن بۆ بەگەڕخستنی بەرهەمەکانیان، تا ئەو کاتەی مۆدێلەکەی خۆیان دەگاتە ئاستی پێویست.