ڕەخنەیەکی گران لە کۆمپانیای تێسلا دەگیرێت

نیسان 20, 2025 - 09:35
ڕەخنەیەکی گران لە کۆمپانیای تێسلا دەگیرێت

‎کۆمپانیای تسلا ڕووبەڕووی پێشنیازی داوایەکی یاسایی بە کۆمەڵ دەبێتەوە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، کە تۆمەتباری دەکات بە دەستکاریکردنی میلەکانی ئۆتۆمبێلەکانی بە شێوەیەکی ئەنقەست. ‎کۆمپانیاکە کە خاوەنەکەی ئیلۆن ماسکە، بە تایبەتی تۆمەتبار کراوە بە زیادکردنی میلەکانی ئۆتۆمبێلەکان بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ماوەی گەرەنتیی سەرەکی لە کاتێکی پێشوەختدا، کە ڕێگە بە کۆمپانیاکە دەدات خۆی لە پوشینی تێچووی چاککردنەوەکان بدزێتەوە، بەپێی ڕاپۆرتێک کە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردۆتەوە.​​​​​​​​​​​​​​​​