‏OpenAI تیمی لێکۆڵینەوە دووبارە ڕێکدەخاتەوە

ايلول 7, 2025 - 11:11
‏OpenAI تیمی لێکۆڵینەوە دووبارە ڕێکدەخاتەوە

کۆمپانیای OpenAI تیمی ڕەفتاری مۆدێلەکانی دووبارە ڕێکدەخاتەوە کە لە ١٤ لێکۆڵەرەوە پێکهاتووە و بەرپرسیارە لە شێوەدانی کەسایەتی چات جی پی تی. ئەم تیمە دەچێتە پاڵ تیمێکی گەورەتر بە ناوی “پاش ڕاهێنان”.

جوان جانگ کە سەرۆکی ئەم تیمە بووە، ئێستا پڕۆژەیەکی نوێ دەستپێدەکات بە ناوی OAI Labs کە تیشک دەخاتە سەر دروستکردنی ڕێگا نوێکان بۆ کارلێکی مرۆڤ لەگەڵ زیرەکی دەستکرد.

لە مانگەکانی ڕابردوودا OpenAI ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەوە چونکە بەکارهێنەران لە GPT-5 گلەییان کرد کە زۆر سارد بوو شێوازی وەڵامدانەوە، هەرچەندە مامەڵەکردنەکە ڕێکوپێکتر بوو، هەروەها لە مانگی ئاب سکاڵایەکی یاسایی لە دژی کۆمپانیاکە هات بەهۆی ڕۆڵی چات جی پی تی لە خۆکوشتنی لاوێکی ١٦ ساڵان. ئەم تیمە لە هەموو مۆدێلەکانی OpenAI کاریکردووە لە GPT-4ەوە تاکو GPT-5.