ئەپڵ تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ ئایفۆن ١٧ ڕادەگەیەنێت

لە ناو ئەو هەموو نۆێکارییانەی تەکنەلۆژیاوە کە کۆمپانیای ئەپڵ بەم دواییە ڕاگەیاندووە، ئەم کۆمپانیایە زانستی تەکنەلۆژیاش تەکنیکیەکی نوێی ئەمنی بۆ نوێترین مۆبایالی زنجیرەی ئایفۆن ١٧ ڕاگەیاند.
ئەپڵ ڕایگەیاند کە ئەم تەکنیکە ئەمنیە نوێیە تایبەتە بە ڕێگریکردن لە دابینکەرانی بەرنامەی چاودێری و ئەو جۆرە کێشە ئەمنیانەی کە زیاتر پشتیان پێدەبەستن بۆ هاککردنی مۆبایلی ئایفۆن.
ئەم تایبەتمەندیە ناوی "Memory Integrity Enforcement"ـە و دیزاینکراوە بۆ یارمەتیدان لە ڕێگریکردن لە هەڵەکانی تێکچونی میمۆری، کە یەکێکە لە کێشە ئەمنیە باوەکان کە گەشەپێدەرانی بەرنامەی سیخوری و بەرهەمهێنەرانی ئامرازی شیکاریی تاوانی مۆبایل کە لەلایەن دەزگا یاساییەکانەوە بەکاردەهێنرێت، بەکاری دەهێنن.
ئەپڵ لە پۆستێکیدا نووسیویەتی: "زنجیرە بەرنامەکانی جاسوسیی بەکرێگیراو کە بەکاردەهێنرێن دژی iOS هاوبەشن لەگەڵ ئەوانەی کە ئەندڕۆید و ویندۆز ئەنجام دەدەن: ئەوان هەموویان بەرنامەی تەندروستی میمۆری بەکاردەهێنن، ئەم بەرنامانە گۆڕدراو، بەهێز و لە هەموو بەشەکانی پیشەسازییەکەدا بەرفراوانن".
شارەزایانی ئەمنی سایبەری، لەنێویاندا گەشەپێدەرانی ئامرازی هاککردن و بەرنامە بۆ مۆبایلی ئایفۆن، ئەم تەکنیکیە ئەمنیە نوێیە ڕەنگە وای لە نوێترین مۆبایلی ئایفۆنی ئەپڵ بکات کە ببێتە ئەمینترین ئامێر لە جیهاندا.
ئەم تەکنیکیە یەکەم جارە کە لەسەر مۆبایلێک بەکاردەهێنرێت و پێشتر لەسەر سیستەمی کارپێکەری Macـی ئەپڵ بەکاردەهێنرا. پێشبینی دەکرێت ئەم تەکنیکیە ئیشی ئەو کۆمپانیایانە قورس بکات کە بەرنامەی جاسوسی و بەرنامەی "ڕۆژی سفر" گەشە پێدەدەن بۆ دامەزراندنیان لەسەر مۆبایلە دەست نیشانەکراوەکان یان دەرکردنی داتا لێیان.
توێژەرەوەیەکی ئەمنی کە ساڵانێک لەسەر گەشەپێدان و فرۆشتی بەرنامەی "ڕۆژی سفر" و توانای سایبەری تر بۆ حکومەتی ئەمریکا کاری کردووە، بە ماڵپەڕەکەی وت: "ئایفۆن ۱۷ یەکەم جارە کەمێک زۆرتر ئەمنترین ژینگەی کۆمپیوتەرە لەسەر هەسارەکە و هێشتا بە ئینتەرنێتەوە دەبەسترێتەوە".
توێژەرەوەکە ئەوەشی زیاد کرد کە تایبەتمەندییە نوێیەکەی ئەپڵ نرخ و کاتی پێویست بۆ گەشەپێدانی بەرنامە بۆ نوێترین ئامێرەکانی ئایفۆن زیاتر دەکات، بۆیە نرخیان بۆ ئەو کڕیارانەی کە پارەیان بۆ دەدەن، زیاتر دەکات.