جانتا نوێیەکەی ئایفۆن تەواو فرۆشرا سەرەڕای نرخە بەرزەکەی
جانتای قوماشی نوێی ئایفۆن بە ناوی “iPhone Pocket” ڕۆژی هەینی پێشوازییەکی زۆری لێکرا لە یەکەم ڕۆژی بڵاوکردنەوەیدا. ئەپڵ ڕایگەیاند ئەم جانتایە بە ژمارەیەکی سنووردار بەردەستە بە نرخی ٢٣٠ دۆلار، بە هاوکاری لەگەڵ براندی ژاپۆنی “ئیسی میاکی” دروستکراوە، هەمان براندەی کە کراسە ڕەشە بەرزە ملاوییەکەی بۆ ستیڤ جۆبز دروستکردووە.
تەنها ١٠ فرۆشگا لە سەرانسەری جیهان ئەم بەرهەمە دەفرۆشن، لەوانە نیویۆرک و لەندەن و تۆکیۆ و پاریس. هەموو ڕەنگ و قەبارەکانی بەیانی ڕۆژی هەینی لە ئینتەرنێت تەواوبوو. لە نیویۆرک خەڵکی بەیانی زوو ڕیزیان بەست بۆ بەدەستهێنانی.
جانتاکە بە دوو قەبارە بەردەستە - کورت بە ١٥٠ دۆلار و درێژ بە ٢٣٠ دۆلار - بە چنینی سێ ڕەهەندی دروستکراوە بۆ هەموو قەبارەکانی ئایفۆن. دەتوانرێت درێژی بکرێتەوە بۆ شتە بچووکەکان وەک ئێرپۆدز، و بە چەندین شێوە لەبەر بکرێت.
کاردانەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەخنەگرانە بوو، هەندێک وتیان لە دۆخی ئابووری ئێستادا گونجاو نییە و هەندێکی تر گاڵتەیان پێکرد. بەڵام هەوادارانی “ئیسی میاکی” پێیانوایە ئەم شتانە وەک پارچەی هونەری یان جلوبەرگی زۆر کەشخەن.