٨ خۆراکی گرینگ کە پسپۆڕان پێشنیاریان دەکەن بۆ تەندروستی هەرسکردن و دڵ

تشرینی یەکەمی 22, 2025 - 14:00
تشرینی یەکەمی 22, 2025 - 14:01
٨ خۆراکی گرینگ کە پسپۆڕان پێشنیاریان دەکەن بۆ تەندروستی هەرسکردن و دڵ

ڕۆتینێکی خۆراکی تەندروست تەنها مانای دوورکەوتنەوە لە پێکهاتە زیانبەخشەکان نییە، بەڵکو پشت دەبەستێت بە هەڵبژاردنی خۆراکی دیاریکراو کە تەندروستی جەستە بەهێزدەکات.

بۆیە دکتۆر سوراب سیثی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرسکردن کە ڕاهێنانی لە هارڤارد و ستانفۆرد و پەیمانگای زانستە پزیشکییەکانی هیندی وەرگرتووە، پێشنیاری خواردنی هەشت خۆراکی سەرەکی دەکات بەهۆی سوودە فرەلایەنەکانیان.

١-بڕۆکۆلی: دەوڵەمەندترین سەوزەیە بە پێکهاتەی سولفۆرافان کە پشتیوانی لە لابردنی ژەهراو لە جگەر دەکات و تەندروستی بەکتریای ڕیخۆڵە بەهێز دەکات، جگە لە ڕۆڵی لە کەمکردنەوەی هەوکردن.

٢-چەوەندەر: زیاترە لە سەوزەکانی تر بە دەوڵەمەندی بە نیترات کە خوێن باشتر دەکات و پێکهاتەی “بیتاین” کە پشتیوانی لە تەندروستی جگەر و هەرسکردن دەکات.

٣-پەتاتە شیرین: دەوڵەمەندە بە بێتا کارۆتین و ڕیشاڵ و دژە ئۆکسیدەکان کە پشتیوانییەکی سەرەکییە بۆ تەندروستی ڕیخۆڵە.

٤-سپێناغ: دەوڵەمەندترین سەوزەی گەڵاییە بە ماگنیسیۆم و ترشی فۆلیک و ڕیشاڵ کە پشتیوانی لە جۆراوجۆریی بەکتریای ڕیخۆڵە دەکات.

٥- بڕۆکسێل: لە سەوزە چوارڕێگەییە بەهێزەکانە کە ڕیشاڵ و پێکهاتەی تێدایە کە سەلماوە مەترسی نەخۆشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە کەم دەکاتەوە.

٦-قەڕنابیت: کەمە لە کالۆری و دەوڵەمەندە بە کۆلین کە پێکهاتەیەکی سەرەکییە بۆ تەندروستی مێشک و جگەر.

٧-گێزەر: لە سوودمەندترین سەوزەکانە بە هەبوونی کارۆتینۆیید و ڕیشاڵ کە پشتیوانی لە تەندروستی چاو و پێست دەکات و خۆراک دەدات بە میکرۆبەکانی ڕیخۆڵە.

٨-کولەکەی تاڵ: پێکهێنانێکی بێهاوتای لە خۆراکی ڕووەکی هەیە کە یارمەتی دەدات بۆ باشترکردنی مێتابۆلیزم و ڕێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێن و بەهێزکردنی تەندروستی ڕیخۆڵە.​​​​​​​​​​​​​​​​