گووگڵ لە فشاری داواکاری ئەی ئایدا
سەرۆکی ژێرخانی ئەی ئای لە گووگڵ بە کارمەندانی ڕاگەیاند کە کۆمپانیاکە دەبێت هەموو شەش مانگ جارێک توانا خزمەتگوزارییەکانی دووبەرابەر بکات. ئەمین فەهدات، جێگری سەرۆکی گووگڵ کلاود، لە کۆبوونەوەیەکی گشتیدا لە ٦ی تشرینی دووەم ووتی پێویستە توانا هەزار بەرابەر بکرێت لە ماوەی ٤-٥ ساڵدا.
فەهدات ئاماژەی بەوە کرد کە ڕکابەری ژێرخانی ئەی ئای گرنگترین بەشی کێبڕکێی ئەی ئای یە.کۆمپانیای ئەلفابێت خەرجییە سەرمایەییەکانی بەرزکردەوە بۆ ٩١-٩٣ ملیار دۆلار ئەمساڵ، لەگەڵ زیادبوونێکی زۆر لە ٢٠٢٦. کۆمپانیا گەورەکانی وەک مایکرۆسۆفت، ئەمازۆن و مێتا پێکەوە زیاتر لە ٣٨٠ ملیار دۆلار خەرج دەکەن.
ئامانجی گووگڵ بنیاتنانی ژێرخانێکی متمانەپێکراوتر و کاراترە. کۆمپانیاکە پرۆسێسەری نوێی Ironwood دەرکردووە کە ٣٠ بەرابەر کارایی وزە باشترە، هەروەها سوود لە تاقیگەی دیپمایند وەردەگرێت بۆ پەرەپێدانی مۆدێلەکانی ئەی ئای. سوندار پیچای ووتی ساڵی ٢٠٢٦ ساڵێکی گرینگ و پڕ کێبڕکێیەتی دەبێت.