مۆبایلی Galaxy A57 شاشەی OLED لە كۆمپانیایەكی چینی دێنێت

تیشڕین یەکە 1, 2026 - 17:51
مۆبایلی Galaxy A57 شاشەی OLED لە كۆمپانیایەكی چینی دێنێت

“سامسۆنگ” هەنگاوێكی نامۆ دەنێت بۆ جۆرێک لە مۆبایلەکانی. ڕاپۆرتەكان دەڵێن Galaxy A57 ڕەنگە پشت بە دوو کۆمپانیای کەرەستە دابینكەر ببەستێت: “Samsung Display” و “CSOT”ی چینی بۆ دابینكردنی شاشەی OLED ڕەق.

بەكارهێنانی شاشەی OLED ڕەق سەیر نییە، چونكە هەموو مۆدێلەکانی Galaxy A ئەم جۆرە شاشەیان بەكارهێناوە. بەڵام ئەمە مانای بەردەوامبوونی دیزاینی “بەشی ژێرەوەی ئەستوورە”.

كۆمپانیا چینییەكان شاشەی OLED نەرم بەكاردەهێنن تەنانەت لە مۆبایلی خوارەوەی ٢٥٠ دۆلار، بەڵام “سامسۆنگ” هێشتا شاشەی ڕەق بەكاردەهێنێت لە مۆبایلی گرانتر. ڕاپۆرتەكان دەڵێن بەشی مۆبایل لە “سامسۆنگ” فشاری خستووەتە سەر Samsung Display بۆ كەمكردنەوەی نرخی شاشەی OLED نەرم.

ئەم بڕیارە بەهۆی فشارەكان لەسەر تێچوون و نرخی پێكهاتەكانە. “سامسۆنگ” بە میکانیزمی کارکردنی نوێ وجیاوازتر دەردەکەوێت.​​​​​​​​​​​​