ئایا دەزانیت چاوێلکەی زیرەکی نوێی هواوی چییە؟!!
هواوی کاردەکات لەسەر چاوێلکەی زیرەکی نوێ کە پشتگیری لە ژیری دەستکرد دەکات، چاوەڕوانکراوە لە ماوەیەکی نزیکدا بخرێتە بازاڕەوە. تایبەتمەندی سەرەکی ئەم چاوێلکەیە وەرگێڕانی خێرایە، کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ئاسانتر گفتوگۆ بکەن و کۆسپی زمان تێپەڕێنن.
بەپێی چەند زانیارییەک، چاوێلکەکە توانای وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی دەبێت بەبێ پێویستی بە بەکارهێنانی ئەپی جیاواز لە مۆبایلدا. هەروەها تایبەتمەندیەکانی دیکە وەک گرتنی وێنە و ڤیدیۆ، تۆمارکردنی دەنگ، و لێدانی مۆسیقای دەبێت.
چاوێلکەکە بە سێ پاتری لیسیۆم کاردەکات و بە چەند ڕەنگێک بەردەست دەبێت: زیوی، ڕەساسی-زیوی، و ڕەشی مۆدێرن. چاوەڕوانکراوە هواوی لە تا نیوەی ساڵی ٢٠٢٦دا ئەم چاوێلکەیە ڕابگەیەنێت، بەڵام هێشتا ئەم زانیاریانە فەرمی نین.