ئیلۆن ماسک بەکارهێنانی ئێکس چات پێشنیار دەکات
ئیلۆن ماسک، میلیاردێری ئەمریکی و خاوەنی کۆمپانیای ئێکس، بە پێی هەواڵێکی بلومبێرگ لەسەر هەژمارەکەی لە ئێکس بڵاویکردەوە کە میتا تۆمەتبار دەکات بە سیخوڕی لە بەکارهێنەرانی واتساپ.
ماسک سەرجێکی بۆ هەواڵەکە زیادکرد و گوتی: “واتساپ پارێزراو نییە. تەنانەت سیگناڵیش گومانی لێدەکرێت.. ئێکس چات بەکاربهێنن”.
کۆمەڵێک سکاڵاکار لە کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥دا سکاڵایان لە دژی کۆمپانیای میتا کرد لە دادگای سان فرانسیسکۆ، تۆمەتباریان دەکات بە دروشم دان دەربارەی تایبەتمەندی و پارێزراوی واتساپ.
سکاڵاکاران گوتیان میتا و واتساپ هەموو پەیوەندییەکانی بەکارهێنەران هەڵدەگرن و شیکاری دەکەن و دەتوانن دەستیان پێبگات، هەرچەندە دەڵێن تایبەتن. تۆمەتباریان کردن بە فێڵکردن لە ملیاران بەکارهێنەری واتساپ لە سەرانسەری جیهان.