مێتا و گوگڵ دادگایی دەکرێن

شوبات 16, 2026 - 11:56
مێتا و گوگڵ دادگایی دەکرێن

لە کالیفۆرنیا دادگاییکردنێکی مێژوویی دژی ئینستاگرام و یوتیوب دەستی پێکرد. کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ سکاڵای تۆمار کردووە و دەڵێت دیزاینی ئەم ئەپڵیکەیشنانە لە منداڵییەوە ئاڵوودەیان کردووە و بوونەتە هۆی تێکچوونی باری دەروونی و خەمۆکی.

ئەم کەیسە زۆر گرنگە چونکە دەری دەخات ئایا دەکرێت کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیا بە بەرپرسیار دابنرێن لەو زیانانەی بە منداڵان دەگات یان نا. چاوەڕوان دەکرێت مارک زوکەربێرگ وەک شایەد بانگێشتی دادگا بکرێت، و ئەنجامی ئەم بڕیارە کاریگەری لەسەر هەزاران سکاڵای هاوشێوە لە جیهاندا دەبێت.