دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لە ڕۆبۆتی Grok لە ئیرلەندا
دەستەی پاراستنی داتاکانی ئیرلەندا (DPC) لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی لە دژی کۆمپانیای X دەستپێکرد، بەهۆی سەرپێچییەکانی ڕۆبۆتی زیرەکی Grok لە پاراستنی زانیارییە کەسییەکان.
تەوەرە سەرەکییەکانی لێکۆڵینەوەکە بریتین لە چەند خاڵێک وەک:
• ناوەڕۆکی نەشیاو: پۆتی Grok تۆمەتبارە بە بەرهەمهێنانی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی ساختە (Deepfake)، کە هەندێکیان وێنەی منداڵان بوون.
• پێشێلکردنی داتا: لێکۆڵینەوەکە دەخوازێت بزانێت ئایا کۆمپانیای X پابەندی یاسای گشتیی پاراستنی داتاکانی ئەوروپا (GDPR) بووە یاخود نا.
• مەترسیی دارایی: بەپێی یاسا، ئەگەر سەرپێچییەکە بسەلمێنرێت، کۆمپانیای X ڕووبەڕووی سزای دارایی دەبێتەوە کە دەگاتە 4%ی کۆی داهاتی ساڵانەی کۆمپانیاکە.
• کاردانەوەی X: سەرەڕای ئەوەی کۆمپانیاکە ڕایگەیاندبوو کە ڕێگری لە دروستکردنی ئەم وێنانە دەکات، بەڵام ڕاپۆرتەکان دەریدەخەن کە ڕۆبۆتەکە هێشتا بەردەوامە لە بەرهەمهێنانیان.