سناپ چات سیستەمی ئابووری مانگانە کارا دەکات
سناب چات تایبەتمەندییەکی نوێی بەناوی "Creator Subscriptions" تاقی دەکاتەوە، کە ڕێگە بە دروستکەرانی ناوەڕۆک دەدات ناوەڕۆکی تایبەت تەنیا بۆ ئەو هەوادارانە بڵاو بکەنەوە کە بەشداری مانگانە دەکەن. نرخەکان لە نێوان 4.99 بۆ 19.99 دۆلار دەبن و دروستکەرانی ناوەڕۆک نزیکەی 60%ی داهاتەکە بۆ خۆیان دەبەن، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە ڕیکلام و زیادکردنی داهاتی جێگیر لە پلاتفۆرمەکەدا.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە ژمارەی بەکارهێنەرانی ڕۆژانەی سناب چات کەمیکردووە، بۆیە کۆمپانیاکە دەیەوێت بە پێشکەشکردنی ستۆریی تایبەت و پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەستێرەکان، ڕکابەریی پلاتفۆرمەکانی وەک ئینستاگرام و یوتیوب بکات. لە ئێستادا ئەم خزمەتگوزارییە لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە و تەنیا چەند دروستکەرێکی ناوەڕۆکی ناسراو لە ئەمریکا، کەنەدا و ئەوروپا دەگرێتەوە.