مۆبایل دان بە منداڵان پێش ئەم تەمەنە زۆر زیانبەخشە.. بە پێی توێژینەوەیەک کە پشتڕاستی دەکاتەوە
لەگەڵ زۆری شیکاری و توێژینەوەکان سەبارەت بە کاریگەری شاشە و مۆبایلی زیرەک لەسەر منداڵان، بەڵام لە شوێنە گشتیەکان و چێشتخانەکاندا هەمیشە منداڵانی ژێر تەمەن ١٢ ساڵ دەبینیت کە مۆبایلیان لە دەستدایە.
ڕان بارزیلای، توێژەری زانکۆی پێنسلڤانیا و باوکی سێ منداڵ، دووپاتی کردەوە کە مۆبایل نادات بە منداڵەکانی پێش گەیشتنیان بە تەمەنی ١٢ ساڵ، بە تایبەتی دوای دەرکەوتنی ئەنجامەکانی توێژینەوەکەی خۆی دەربارەی شاشەکان و تەندروستی گەنجان.
کێشەکانی خەو و قەڵەوی
شیکاریەک کە بارزیلای لەسەر زیاتر لە ١٠,٥٠٠ منداڵ لە ٢١ شوێنی جۆراوجۆر لە ئەمریکا ئەنجامی دا، نیشانی دا کە ئەو منداڵانەی لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا مۆبایلیان وەرگرتووە، بەراورد بە تەمەنی ١٣ ساڵ، زیاتر لە ٦٠٪ بەرکەوتنیان بە کێشەکانی خەو هەبووە، و زیاتر لە ٤٠٪ کێشەی قەڵەوییان هەبوو.
کاریگەرییە دەروونییەکان
توێژینەوەکانی پێشتر ئاگادارییان داوە لە مەترسییەکانی مۆبایل لەسەر تەندروستی دەروونی گەنجان و توانای تەرکیزکردنیان، هەروەها کاریگەریان لەسەر بیر وهۆش.
توێژینەوەیەک لە گۆڤاری JAMA باسی بەکارهێنانی ئاڵوودەبوونی مۆبایل لە نێوان گەنجاندا کرد و کاریگەری لەسەر ڕەفتاری خۆکوشتن. ئەو گەنجانەی بەکارهێنانی مۆبایلیان زۆرە زیادی کرد، دوو بۆ سێ جار زیاتر بەرکەوتنیان بە بیرکردنەوە و ڕەفتاری خۆکوشتن هەبوو.
کاریگەری لەسەر فێربوون
توێژینەوەیەکی تر لە گۆڤاری JAMA، بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کاریگەری لەسەر توانای مێشکی منداڵانی نێوان ٩-١٣ ساڵ لێکۆڵینەوەی تێدا کرد. ئەنجامەکان نیشانیدا کە بەکارهێنانی زۆر، کاری لاوازتری هەبوو لە وەرگرتنی زانیاری، بیرهێنان، و خوێندنەوە. توێژەران ئاماژەیان بەوە دا کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جێگای ئەو چالاکییانە دەگرنەوە کە پەیوەندییان بە فێربوونەوە هەیە.
پسپۆڕان دەڵێن کە شاشەکان کاریگەرییەکی فراوانتر و قووڵتریان هەیە لەسەر خێرایی پرۆسێسکردنی مێشک، سەرنجدان، بیرهێنان، و کوالیتی خەو لەوەی چاوەڕوان دەکرا.