ئەپدەیتی کۆتای فەیسبووک دەستی دەگات بەگەلەری مۆبایلەکەت
فەیسبووک تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ هەندێک وڵات کارا کردووە کە داوات لێ دەکات ڕێگەی بدەیت سەیری هەموو وێنە و ڤیدیۆکانی ناو مۆبایلەکەت بکات
کۆمپانیای مێتا (Meta) خەریکی تاقیکردنەوەی تایبەتمەندییەکی نوێیە کە تێیدا بەکارهێنەران دەتوانن ڕێگە بدەن بە ئەپی فەیسبووک کە سەیری "گالەری" وێنەکانیان بکات ئامانجی ئەمە ئەوەیە کە فەیسبووک خۆی وێنە و ڤیدیۆ جوانەکانت بۆ هەڵبژێرێت، دەستکارییان بکات و بە شێوەی ئەرشیف یان ڤیدیۆ پێشنیارت بۆ بکات بۆ ئەوەی پۆستی بکەیت