دەنگۆکان دەربارەی Galaxy S26 FE گۆڕانکاری لە دیزاین و هێزێکی زیاتر

ئایار 26, 2026 - 13:11
دەنگۆکان دەربارەی Galaxy S26 FE گۆڕانکاری لە دیزاین و هێزێکی زیاتر
دەنگۆکان دەربارەی Galaxy S26 FE گۆڕانکاری لە دیزاین و هێزێکی زیاتر

نوێترین زانیاری و ڕێندەری مۆبایلی داهاتووی سامسۆنگ لە جۆری "Fan Edition" کە بە Galaxy S26 FE ناسراوە دزەی پێکرا، سامسۆنگ لەم وەشانەدا شێوازی کامێراکانی دواوەی گۆڕیوە بۆ سەکۆیەکی یەکگرتووی ئەستوونی (نەک هاوێنەی جیاواز) کە زۆر هاوشێوەی زنجیرەی مۆبایلەکانی گالاکسی A57ـە.

گرنگترین تایبەتمەندییە چاوەڕوانکراوەکان:

ڕوونمایەکی گەورە و خێرا: شاشەکەی گەورە کراوە بۆ 6.7 ئینج لە جۆری FHD+ Dynamic AMOLED 2X لەگەڵ تێکڕای نوێبوونەوەی 120Hz.

پڕۆسێسەر : جێگیرکردنی چیپی Exynos 2500 کە پێشتر لە مۆبایلەکانی وەک Z Flip 7 بەکارهاتبوو، ئەمەش بازدانێکی گەورەیە لە ڕووی کارایی و خێراییەوە.

کامێرا: کامێرای سەرەکی 50 مێگاپێکسڵ، هاوشان لەگەڵ کامێرای گۆشە-فراوان (Ultra-Wide)ی 12 مێگاپێکسڵ و کامێرای تێلەفۆتۆی 8 مێگاپێکسڵ بە توانای نزیککردنەوەی جێگیری 3x ئۆپتیکاڵ، و کامێرای سێڵفیشی 12 مێگاپێکسڵ دەبێت.

پاتری و بارگاویکردنەوە: خاوەن پاترییەکی گەورەی 5000mAh دەبێت کە بەراورد بە نەوەکانی پێشوو زیادیکردووە، لەگەڵ پاڵپشتی بارگاویکردنەوەی خێرای 45W.

سیستەمی کارپێکردن: بە نەرمەکاڵای One UI 9.0 کاردەکات کە لەسەر بنەمای نوێترین وەشانی Android 17 داڕێژراوە.

بەرگری ئاو و تۆز: خاوەن بڕوانامەی ستانداردی IP68ـە بۆ پاراستنی مۆبایلەکە لە ژێر ئاودا.

پێشبینی دەکرێت سامسۆنگ لە کۆتایی چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا ( مانگی ئەیلوول یان تشرینی یەکەم) بە فەرمی پەردە لەسەر ئەم مۆبایلە لابدات.