کۆمپانیای هواوی کاژێری دەستی تایبەت منداڵان دەخاتە بازاڕ

ئایار 7, 2026 - 20:21
ئایار 7, 2026 - 20:31
کۆمپانیای هواوی کاژێری دەستی تایبەت منداڵان دەخاتە بازاڕ

کۆمپانیای هواوی کاژێری دەستی تایبەت بە منداڵانی بە ناوی Huawei Watch Kids X1 Series خستە بازاڕەوە، کە لە مۆدێلەکانی ستاندارد و پرۆ پێکدێت و دیزاینێکی جیاکەرەوە و سوڕاوەیان هەیە بۆ ئەوەی بەکارهێنانیان بۆ منداڵان ئاسانتر بێت.

هەردوو کاتژمێرە زیرەکەکە شاشەیەکی 1.82 ئینچی AMOLED یان هەیە بە ڕوونی 408 × 480، پشتگیری پەیوەندی 2G/3G/4G دەکەن، هەروەها تایبەتمەندییەکانی کۆنترۆڵی دایکان و باوکان، یاریدەدەری تەندروستی، بەرگری ئاوی IPX9/X8 و باترییەکی 850mAh بە بارگاویکردنەوەی خێرا لەخۆدەگرن.

مۆدێلی ستاندارد ڕامێکی 2GB و storage 32GBی هەیە، لە کاتێکدا وەشانی پرۆ ڕامی 2GB و storage 64GB بەردەست دەبێت، مۆدێلی پرۆ کامێرایەکی پێشەوەی 5 مێگاپیکسڵ و کامێرایەکی دواوەی 13 مێگاپیکسڵیشی هەیە، لەگەڵ کامێرایەکی پێشەوەی گۆشە-فراوانی 110 پلە کە لە هەردوو کاژێرەکەدا هاوبەشە.

هواوی تایبەتمەندی کامێرای وەک فلتەر، ستیکەر، مۆدی کاتپێوەر و پەیوەندی ڤیدیۆیی بە بێدەنگکردنی ژاوەژاوی AI زیاد کردووە، ئەم زنجیرەیە سیستەمێکی شوێنپێهەڵگرتنی 5-mode لەناودایە، کە لە ڕێگەی مانگی دەستکرد، وایفای، هەستەوەر و SOS هاوکاری دەکرێت، لەگەڵ چاودێریکردنی ڕاستەوخۆ و تایبەتمەندییەکانی ناوچەی سەلامەت لە ڕێگەی ئەپی Huawei FamCare.

نرخی Huawei Watch Kids X1 لە 249 یۆرۆوە دەستپێدەکات، لە کاتێکدا نرخی Huawei Watch Kids X1 Pro بریتییە لە 349 یۆرۆ.