زنجیرەی HONOR 600 بڵاودەبێتەوە
کۆمپانیای HONOR بە فەرمی زنجیرەی HONOR 600 ڕاگەیاند، کە سێ مۆدێلی جیاواز لەخۆ دەگرێت: HONOR 600 Lite، HONOR 600 و HONOR 600 Pro. ئەم زنجیرەیە تیشک دەخاتە سەر وێنەگرتنی پشت بەستوو بە ژیریی دەستکرد (AI)، ڕوونمای AMOLED بە ڕووناکی زۆر بەرز، پاتری گەورە و کارایی لە ئاستی مۆبایلە پێشەنگەکاندا.
مۆدێلەکانی HONOR 600 و HONOR 600 Pro لە نیسانی ٢٠٢٦ بە فەرمی لەسەر ئاستی جیهان ناسێنران، کە یەکەم دەستپێکردنی گەورەی جیهانی لە ٢٣ی نیسان بوو. مۆدێلی HONOR 600 Lite پێشتر لە چەند بازاڕێکی دیاریکراو، لەوانە مالیزیا، خرابووە ڕوو، چاوەڕواندەکرێت لە ١٢ ئایار لە بازاڕەکانی کوردستان بەردەست بن.
مۆدێلی HONOR 600 Lite
وەک مۆدێلێکی ئاستی سەرەتاییلەم زنجیرەیەدا هەژمار دەکرێت، کە بۆ ئەو بەکارهێنەرانە دروستکراوە کە بەدوای دیزاینێکی مۆدێرن و تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکرددا دەگەڕێن بە نرخێکی گونجاو، ئامێرەکە دیزاینێکی تەنک، تەکنەلۆژیای ڕونمای AMOLED، تەمەنی درێژی پاتری و باشترکردنی کامێرا بە ژیریی دەستکرد پێشکەش دەکات.
تایبەتمەندییە سەرەکییەکان بریتین لە:
- ڕونمای AMOLED بە خێراییەکی بەرزی نوێبوونەوە (Refresh rate)
- ئامرازەکانی وێنەگرتن بە ژیریی دەستکرد
- پاترییەکی خاوەن توانای بەردەوامی درێژخایەن
- دیزاینێکی تەنک و سوک
- ئەزموونی سۆفتوێری مۆدێرنی MagicOS
HONOR 600
مۆدێلی ستانداردی HONOR 600 دیزاینێکی ناوازە و کاراییەکی هاوشێوەی مۆبایلە پێشەنگە ئاست مامناوەندەکانە (Upper mid-range)، مۆبایلەکە ڕونمایەکی ٦.٥٧ ئینجی AMOLEDی هەیە بە خێرایی نوێبوونەوەی 120Hz و لوتکەی ڕووناکییەکەی دەگاتە 8000 nits، ئەم مۆبایلە بە چیپسێتی Snapdragon 7 Gen 4ی کۆمپانیای کوالکۆم کار دەکات و ئامرازەکانی وێنەگرتنی ژیریی دەستکرد لەخۆ دەگرێت کە سەرنجیان لەسەر دروستکردنی ناوەڕۆک و وێنەگرتنە.
تایبەتمەندییە سەرەکییەکان:
- کامێرای سەرەکی بە ڕوونی ٢٠٠ مێگاپێکسڵی (Ultra-clear)
- تایبەتمەندی AI Image to Video 2.0
- 7000 پاتری mAh بە تەمەنێکی درێژ
- بارگاویکردنەوەی خێرای وایەری 80W
- ڕونمای 120Hz AMOLED
- پڕۆسێسەری Snapdragon 7 Gen 4
- بەرگری ئاو و تۆز بە ستانداردی IP68 / IP69 / IP69K
- دیزاینی یەک پارچەیی (Unibody)
- بڵندگۆکانی ستێریۆ
- سیستەمی ئەندرۆید ١٦ لەگەڵ MagicOS 10
- ڕام تا ١٢ گێگابایت و بیرگەی ٥١٢ گێگابایت
HONOR 600 Pro
مۆدێلی HONOR 600 Pro مۆدێلی پێشەنگی (Flagship) ئەم زنجیرەیەیە و پێشکەوتووترین توانای کامێرای تێدایە. مۆبایلەکە بە پڕۆسێسەری Snapdragon 8 Elite کار دەکات و ئامرازی پێشکەوتووی ژیریی دەستکرد، پشتگیری شەحنکردنەوەی بێوایەر و سیستەمێکی کامێرای تێلەفۆتۆی بەهێزکراوی هەیە.
تایبەتمەندییە سەرەکییەکان:
- کامێرای سەرەکی ٢٠٠ مێگاپێکسڵی زۆر ڕوون
- کامێرای تێلەفۆتۆی ٥٠ مێگاپێکسڵ لەگەڵ زوومی ئۆپتیکاڵ
- کامێرای ئەڵترا واید (Ultra-wide)ی ١٢ مێگاپێکسڵ
- پڕۆسێسەری پێشەنگی Snapdragon 8 Elite
- 7000 پاتری mAh و بارگاویکردنەوەی وایەری 80W
- 50بارگاویکردنەوەی بێوایەری W
- 120ڕونمای Hz AMOLED بە لوتکەی ڕووناکی 8000 nits
- تایبەتمەندی AI Image to Video 2.0
- بەرگری و مانەوەی IP68 / IP69 / IP69K
- پەنجەمۆری ژێر ڕونمای ئەڵتراسۆنیک (Ultrasonic)
- باشترکردنی وێنەی پۆرترێت بە ژیریی دەستکرد
- بڵندگۆکانی ستێریۆ
- سیستەمی ئەندرۆید ١٦ لەگەڵ MagicOS 10
- ڕام تا ١٢ گێگابایت و بیرگەی ٥١٢ گێگابایت
سەرنجی سەرەکی زنجیرەی HONOR 600 لەسەر وێنەگرتنی پشت بەستوو بە ژیریی دەستکرد و باشترکردنی پاترییە، هەر دوو مۆدێلی HONOR 600 و 600 Pro ئامرازی "AI Image-to-Video" لەخۆ دەگرن کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کلیپی سینەمایی بە بەکارهێنانی وێنە و فەرمانە دەنگییەکان دروست بکەن، هەروەها ئامێرەکان پاتری گەورەی "سیلیکۆن-کاربۆن"یان تێدایە کە بۆ بەکارهێنانی درێژخایەنی ڕۆژانە و شەحنکردنەوەی خێرا دیزاین کراون.
بە زنجیرەی HONOR 600، کۆمپانیای ئۆنەر ئامانجیەتی پێگەی خۆی لە بازاڕی مۆبایلە پێشەنگەکانی ئەندرۆیددا بەهێزتر بکات، ئەمەش لە ڕێگەی پێشکەشکردنی تایبەتمەندیی مۆبایلە گرانبەهاکان، سیستەمی کامێرای بەهێز، ئامرازە نەرمەکاڵاییەکانی ژیریی دەستکرد و دیزاینی مۆدێرن لە چەندین ئاستی جیاوازی نرخدا.