پاتریی Huawei Mate 70 Air شکستی گەورە بە Galaxy S25 Edge و iPhone Air دەهێنێت
Mate 70 لە جەنگی پاتریدا شکستی بە Galaxy S25 Edge و iPhone Air هێناوە. ڕەنگە ئامێرەکە چەند میلیمەترێک لە پێشبڕکێی تەنکیدا لە دواوە بێت، بەڵام لەو بوارەدا سەرکەوتووە کە زۆربەی براندەکان هەوڵ دەدەن لەپێناو شێوە و ڕوکاردا قوربانی پێ بدەن.
پاتری یەکێکە لە گرنگترین بەشەکانی ئامێرەکان، ئەگەر پاترییەکەی باش بێت، ئەوا دەتوانیت بۆ چەند ڕۆژێک بێ خەم بیت و پێویستت بە شەحن نەبێت، بەڵام خانەیەکی وزەی کەمچڕی نەک تەنها وزەی زیاتر بەکاردەبات، بەڵکو دەبێتە ڕێگر لەبەردەم چێژوەرگرتنت لە ئامێرەکە.
ئەگەر سەیری ئامێرەکانی سامسۆنگ و ئەپڵ بکەین، ئەوان بەڕاستی تایبەتمەندی و کوالێتییەکی بەرز پێشکەش دەکەن، بەڵام شتێک کە ئەم براندانە بەردەوام هەوڵی تێپەڕاندنی دەدەن، تەمەنی باترییە،
سەرەڕای نەبوونی هیچ سنووردارکردنێکی تەکنیکی، ئەپڵ و سامسۆنگ ناتوانن پاترییەک بە چڕییەکی بەرزتر لە مۆبایلە پێشەنگەکانیاندا (Flagship) دابنێن. مۆبایلەکانی وەک iPhone 17 Pro Max یان Galaxy S25 Ultra، بە ڕیزبەندی پاتریی 4823mAh و 5000mAhیان تێدایە، بۆیە بێسوودە چاوەڕێی توانای پاتریی بەرزتر لە ئامێرە تەنکەکانی ئەم براندانە بکەین.
لە ئەنجامدا، دروستکەرانی تەکنەلۆژیا دەبێت یان توانای باتری کەم بکەنەوە یان دەستکاری هەندێک تایبەتمەندی تری وەک هەستەوەرەکانی کامێرا و هیتر بکەن، تاوەکو بتوانن ئەو شێوە تەنکە بێخەوشە بەدەستبهێنن.
جێی سەرنجە، Huawei Mate 70 Air بە دروستکەرانی ئایفۆن و گالاکسی نیشان داوە کە هێشتا دەکرێت پاترییەکی گەورە لە ئامێرێکدا دابنرێت و دیزاینە تەنکەکەشی وەک خۆی بمێنێتەوە.
مۆبایلی Mate 70 Air پاترییەکی "سیلیکۆن-کاربۆن ئانۆد"ی زۆر تەنک بە توانستی 6500mAh بەکاردەهێنێت بۆ تەمەنێکی ناوازە، هەروەها پشتگیری لە شەحنکەرەوەی خێرای وایەری 66W دەکات کە شەحنێکی خێرا بە ئامێرەکە دەبەخشێت.
ئەمەش نەک تەنها ئەزموونێکی تەواو گونجاو دەبەخشێت، بەڵکو تەمەنی پاتری لە ئاستی مۆبایلە پێشەنگەکان لەگەڵ Huawei Mate 70 Air.