دەنگۆکان لەسەر MacBook pro

ئایار 22, 2026 - 16:57
ئایار 22, 2026 - 16:58
دەنگۆکان لەسەر MacBook pro

دەنگۆکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گۆڕانکاری چاوەڕوانکراو لە دیزاینی ماکبووک پرۆی ئەپڵ دەکرێت و ناوی دەگۆڕدرێت بۆ (ماکبووک ئەڵترا)، لێرەدا باسی ئەوە دەکەین بۆچی ئەمە دەکرێت هەواڵێکی باش بێت بۆ بەکارهێنەرانی ماکبووک پڕۆ.

ماکبووک پڕۆی ئێستای ئەپڵ، لە زۆر ڕووەوە وەک مۆدێلێک وایە بۆ «قەرەبووکردنەوە و ئاشتکردنەوەی بەکارهێنەران».
​ئەم دیزاینەی ئێستای ماکبووک پڕۆ، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٢١دا ڕاگەیەندرا، مۆدێلەکە ڕێک ئەو تایبەتمەندییانەی گەڕاندەوە کە بەکارهێنەران ساڵانێک بوو داوایان دەکرد، ئەمەش دوای ئەوە بوو مۆدێلەکەی پێشووتر متمانەی زۆری لەدەستدابوو و پێشوازییەکی زۆر خراپی لێکرابوو.

ماکبووک پرۆی ٢٠٢١ قەبارەکەی ئەستوورتر کرا بۆ ئەوەی کارایی و تەمەنی پاتری بگەیەنێتە بەرزترین ئاست، کێبۆردەکەی چاککرد، پۆرتەکانی وەک HDMI، شوێنی کارتی SDXC و MagSafeی بۆ زیادکردەوە،​ ئێستا کاتی دیزاینێکی نوێ خەریکە نزیک دەبێتەوە.
​بەڵام بەپێی نوێترین دەنگۆکان، ئەپڵ ڕەنگە ڕێگایەکی نائاسایی بگرێتەبەر: ناونانی دیزاینە نوێیەکەی بە «MacBook Ultra»، لە کاتێکدا دیزاینی ئێستای ماکبووک پرۆ بەردەوام دەبێت.
​لێرەدا باسی ئەوە دەکەین بۆچی ئەمە دەکرێت هەواڵێکی باش بێت بۆ هەوادارانی ماکبووک پرۆ.

​زیادکردنی «ماکبووک ئەڵترا» واتە ماکبووک پرۆ دەتوانێت بەردەوام بێت لە پێشەنگایەتیدان بەوەی بەکارهێنەرانی پرۆ دەیانەوێت
​ئاشکرایە ئەپڵ وانەی خۆی لە کارەساتی ماکبووک پرۆی ٢٠١٦ وەرگرتووە.

​بەپێی گوتەی مارک گورمان (Mark Gurman)، مۆدێلە نوێیەکە تەنکتر و سووکتر دەبێت لە ماکبووک پرۆی ئێستای ئەپڵ، ئەمەش دەکرێت کاریگەری لەسەر کارایی و تەمەنی پاتری هەبێت، و ڕەنگە بەو هۆیەشەوە هەندێک لەو پۆرتانەی تێدا نەبێت کە ماکبووک پڕۆ پێشکەشی دەکات، ​هەروەها شاشەکەی بە دەست لێدان (touch screen) کاردەکات، کە ڕەنگە هەندێک لە بەکارهێنەران وەک «داهێنانێکی» بێسوود سەیری بکەن، ڕێک وەک تاچ بارەکەی پێشوو.
و دەڵێت من دڵنیام ئەپڵ ڕووبەڕووی کارەساتێکی تری هاوشێوەی ٢٠١٦ نابێتەوە. بەڵام، پێم وایە بەکارهێنانی ناوی «MacBook Ultra» دەتوانێت ڕێگایەکی زیرەکانە بێت بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی مێژوو.

​ئەگەر ئەپڵ ئەم مۆدێلە نوێیە وەک یەکەم ماکبووک ئەڵترا ڕابگەیەنێت، لەبری ئەوەی ببێتە ماکبووک پرۆیەکی نوێ، دوو شت بەدەست دەهێنێت:

​١. دیزاینی ئێستای ماکبووک پرۆ بەبێ گۆڕانکاری بەردەست دەبێت.

٢. دیزاینە نوێیەکەی ئەپڵ ناچار نابێت پابەندی پێوەرەکانی «پرۆ» بێت.

​لەم نێوەندەدا, ماکبووک ئەڵترا دەتوانێت بەدوای داهێناندا بگەڕێت و ماک بەرەو پێشەوە ببات بە ڕێگای نوێ، بەبێ ئەوەی مەترسی شکستی لەسەر بێت.