Apple Intelligence 2.0 بەڵێنی چەندین تایبەتمەندی نوێ دەدات
سیستمی (Apple Intelligence) نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکەمجار بەردەستخرا، بۆ بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن کەمێک بێهیواکەر بوو، بەڵام دەنگۆکان دەربارەی ئەوەی کە لە سیستمی iOS 27دا دێت، وەک (Apple Intelligence 2.0)ێکی ڕاستەقینە دێنە بەرگوێ.
ساڵی ڕابردوو لە کۆنفراسی WWDC بینیمان کە iOS 26 زیاتر لە ٢٠ تایبەتمەندی نوێی ژیریی دەستکردی پێشکەش کرد، بەڵام ئەوە نەبوو بەو ‘Apple Intelligence 2.0’ەی کە بەکارهێنەرانی ئەپڵ هیوایان بۆ دەخواست.
بەڵام نەوەی نوێی ئەپڵ ئینتێڵێجێنس، کە بە هاوکاریی گووگڵ جێمنای (Google Gemini) پەرەی پێدراوە، بەم زووانە پەردەی لەسەر لادەدرێت، کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاندووە کە لە کۆنفراسی WWDCدا
"نوێکاریی سەرسوڕهێنەر بۆ پلاتفۆرمەکانی ئەپڵ نمایش دەکات، لەوانەش پێشکەوتنەکانی ژیریی دەستکرد."
بەپشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی مارک گورمان لە بلومبێرگ، iOS 27 سەرەنجام ئەو جۆرە تایبەتمەندییانە پێشکەش دەکات کە وادەکات ئەپڵ ئینتێڵێجێنس بە ڕاستی بۆ بەکارهێنەران گرنگ بێت.
لێرەدا پێنج تایبەتمەندی دەخینە ڕوو کە دەنگۆکان ئاماژەیان پێدەکەن:
١. شۆڕشێکی گەورەی ژیریی دەستکرد لە سیری (Siri)دا.
٢. ئامرازەکانی دەستکاریکردنی وێنە لە ئەپڵیکەیشنی Photosدا.
٣. دروستکردنی پشت شاشەی تایبەت، بە دەلی خۆت و تایبەت بە خۆت.
٤. ژێرنووس بۆ هەموو ڤیدیۆکان
٥. دروستکردنی شۆرتکەت (Shortcuts) بە زمانی ئاسایی خۆمان
ئەمە پێنج سەرەکیترین تایبەتمەندی ئەپڵ ئینتێڵێجێنسە کە دەنگۆی هاتنیان هەیە لە iOS 27دا
بێگومان سیری (Siri) دەبێتە خاڵی سەرەکیی نمایشی WWDCی ئەپڵ، ئەوەش لەبەر ئەوەی دەنگۆکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم یاریدەدەرە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی بەخۆیەوە دەبینێت، کە پێکهاتووە لە: ئەپڵیکەیشنێکی سەربەخۆی سیری، ڕووکارێکی هاوشێوەی چاتبۆت، زانیاریی جیهانی لەسەر بنەمای مۆدێلە زمانییە گەورەکان (LLM)، سەدان کرداری نوێی ئەپڵیکەیشنەکان، تێگەیشتن لەوەی لەسەر شاشەکە هەیە، ژیریی تێگەیشتن لە دەق و زانیارییە کەسییەکان، پشتگیریکردنی داواکارییە فرەکردارەییەکان و زۆر شتی تریش،
بەکورتی، ئەمە سیرییەکی نوێیە بۆ سەردەمی مۆدێرنی یاریدەدەرەکانی ژیریی دەستکرد.
ڕاپۆرتەکان دەڵێن ئەپدێتی Photos سێ ئامرازی بەهێزی دەستکاریکردن (Editing) بەدەست تێدایە، بەهۆی مۆدێلە بنەڕەتییەکانی ئەپڵ کە لەسەر بنەمای جێمنای (Gemini) کاردەکەن. تایبەتمەندی ‘Extend’ (کێشان/درێژکردنەوە) ئەو شتەیە کە زۆرێک لە بەکارهێنەران چاوەڕێی دەکەن. بەپێی گوتەی مارک گورمان، ئەم تایبەتمەندییە "ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ناوەڕۆکی وێنەیی زیاتر لە دەرەوەی چوارچێوە ڕەسەنەکەی دروست بکەن. بۆ نموونە، کەسێک دەتوانێت وێنەیەکی نزیک لە شوێنەوارێکی مێژوویی بگرێت و ئامرازەکە بەکاربهێنێت بۆ پڕکردنەوەی دیمەنی دەوروبەری.
دروستکردنی پشت شاشە (Wallpaper) کە لە ناو خودی iOS 27دا جێگیرکراوە، تایبەتمەندییەکی ترە، ئەگەر دروستکردنی پشت شاشەی تایبەت بە باشی کاربکات، دەکرێت بە خێرایی ببێتە یەکێک لە باشترین گۆڕانکاریەکان بۆ بەکارهێنەرانی ئەپڵ.
ئەپڵ ئەم هەفتەیە پشتڕاستی کردەوە کە iOS 27 ڕێگەت پێدەدات ژێرنووس (Subtitles) بۆ هەر ڤیدیۆیەک کە سەیری دەکەیت کار پێبکەیت، تەنانەت کاتێک ڤیدیۆکە خۆی ژێرنووسی لەگەڵدا نەبێت، ئەمە زۆر نایاب دەبێت بۆ ئەو کاتانەی کە گوێ لە پۆدکاستێک دەگری، یان لە ژینگەیەکی کە پێویستە دەنگی مۆبایلەکەت نزمبکەیەوە.
لە کۆتاییدا، دەنگۆ هەیە کە ئەپڵ ژیریی دەستکرد لە ئەپڵیکەیشنی Shortcutsدا بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی ڕێگەت پێبدات شۆرتکەتی تایبەت بە خۆت دروست بکەیت (لەوانەش کرداری تەواو نوێ) تەنها بە بەکارهێنانی زمانی ئاسایی و قسەکردنی خۆت بکەیت.