مۆبایلی Motorola Edge 70 Pro Plus بڵاودەکرێتەوە
کۆمپانیای مۆتۆرۆلا خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕاگەیاندنی یەکێک لە بەهێزترین و گرنگترین مۆبایلەکانی خۆی لەمساڵدا، کە چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرییەکی سەخت لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکاندا دروست بکات،بەپێی نوێترین زانیارییە دزەپێکراوەکان، مۆبایلی Motorola Edge 70 Pro Plus لە ماوەی ٤ مانگی داهاتوودا بە فەرمی بڵاودەکرێتەوە.
سەرسوڕهێنەرترین بەشی ئەم هەواڵە نرخی مۆبایلەکەیە؛ سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نرخی پێشبینیکراوی ئەم ئامێرە تەنها $500 دەبێت، ئەمەش بە ڕەچاوکردنی ئەو تایبەتمەندییە بەرزانەی تێیدایە، بە بەهێزترین ڕکابەری مۆبایلە سەرەکییەکانی (Flagship) کۆمپانیانیایەکانی دیکە دادەنرێت.
گرنگترین تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی Motorola Edge 70 Pro Plus:
شاشە: خاوەنی شاشەیەکی گەورەی چەماوە (Quad-Curved) لە جۆری OLED بە قەبارەی 6.8" ئینچ، ڕوونی 1.5K و تێکڕای نوێبوونەوەی 144Hz.
پڕۆسێسەر: بە پڕۆسێسەری نوێ و بەهێزی MediaTek Dimensity 8500 Extreme کاردەکات.
سیستەمی کامێرا (چوار کامێرای 50 مێگاپێکسڵی):
سەرەکی: 50MP بە هەستەوەری پێشکەوتووی Sony LYTIA 710.
تەلەفۆتۆ: 50MP لە جۆری Periscope بە توانای نزیککردنەوەی جێگیری 3.5x.
گۆشە فراوان (UW): 50MP بۆ وێنەگرتنی دیمەنە پان و فراوانەکان.
سێڵفی: کامێرای پێشەوەی 50MP بۆ تۆمارکردنی وێنە و ڤیدیۆی پرۆفیشناڵ.
پاتری و بارگاویکردنەوە: خاوەنی پاترییەکی زەبەلاحی 6500mAhـە کە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرای 90W و سیستەمی بارگاویکردنەوەی بێوایەر (Wireless Charging) دەکات.
شارەزایانی بواری تەکنەلۆجیا پێشبینی دەکەن کە مۆتۆرۆلا بەم مۆدێلە نوێیە و بەم نرخە کێبڕکێکارە، بتوانێت پشکی خۆی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات و سەرنجی بەکارهێنەرانی مۆبایلە بەهێزەکان بەلای خۆشیدا ڕابکێشێت.