چۆنیەتی پەرەپێدانی مۆدێلی Qwen لەلایەن پێنتێرسەوە بۆ باشترکردنی گەڕانی وێنە.
کۆمپانیای پێنتێرس (Pinterest) کە خاوەنی ٦٢٠ ملیۆن بەکارهێنەری مانگانەیە، توانیویەتی تێچووی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بە ڕێژەی ٩٠٪ کەم بکاتەوە و لە هەمان کاتدا وردی پێشنیارەکانی بە ڕێژەی ٣٠٪ زیاد بکات، ئەمەش لە ڕێگەی دەستکاریکردنی بنەڕەتیی مۆدێلی سەرچاوە کراوەی (Qwen3-VL) بەدەستهاتووە. تیمی تەکنەلۆژیای کۆمپانیاکە بەشە شاشەییەکەی (Vision Layer) ئەم مۆدێلەیان گۆڕیوە بۆ داتا و کۆدی تایبەتی خۆیان، ئەمەش وایکردووە سیستەمەکە پێشوەختە زانیاری وێنەکان حیساب بکات و خێرایی کارکردنی مۆدێلەکە ٢٠ هێندە زیاتر بێت. هاوکات پەرەیان بە سیستمێکی داینامیکی داوە بە ناوی "نەخشەی حەز و ئارەزووەکان" (Taste Graph) کە بە وردی چاودێری گۆڕانی حەز و خولیاکانی بەکارهێنەران دەکات بۆ گۆڕینی ئارەزووی گەڕانەکەیان بۆ کڕینی ڕاستەقینەی بەرهەمەکان، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە لێهاتوویی لە داتا و دەستکاریکردندا، سەرکەوتووترە له زەبەلاحی و گەورەیی مۆدێلە جیهانییەکان.