یونتی: دروستکردنی یاری تەنیا بە فەرمانی دەقی
کۆمپانیای Unity ئامرازێکی نوێی ژیریی دەستکرد پەرەپێدەدات کە ڕێگە دەدات تەنیا بە نووسینی "دەق" و وەسفکردنی بیرۆکەکان، یاریی ئەلیکترۆنی دروست بکرێت بەبێ ئەوەی پێویستت بە زانینی کۆد و پڕۆگرامسازی هەبێت. ئەم تەکنەلۆژیایە کە بڕیارە لە مانگی ئاداری داهاتوو نمایش بکرێت، هەموو قۆناغەکانی دروستکردنی گرافیک و سیستەمی یارییەکە خۆکارانە جێبەجێ دەکات.
ئامانجی سەرەکی یونتی ئەوەیە تا ساڵی ٢٠٢٦ بەربەستە تەکنیکییەکان لەناو ببات و ڕێگە بۆ ملیۆنان کەسی ئارەزوومەند خۆش بکات بێنە ناو جیهانی گەشەپێدانی یارییەکانەوە. ئەم پڕۆژەیە بە هاوکاری کۆمپانیاکانی وەک Meta و OpenAI ئەنجام دەدرێت و پێشبینی دەکرێت شۆڕشێکی گەورە لە خێراکردنی بەرهەمهێنانی یارییەکاندا بەرپا بکات.