ئەپی فەرمی تێلەگرام بۆ کاتژمێرە زیرەکەکان بەردەست کرا؛ ئەزموونێکی جیاواز و خێرا لەسەر دەستت.
کۆمپانیای تێلەگرام لە نوێترین هەنگاویدا بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی، ئەپی فەرمی خۆی بۆ کاتژمێرە زیرەکەکان ڕاگەیاند. ئەم ئەپە نوێیە ئێستا پشتگیری لە هەردوو سیستەمی watchOSی ئەپڵ و WearOSی گووگڵ (وەک گالەکسی وۆچ، پیکسڵ وۆچ و چەندینی تر) دەکات.
بەم تایبەتمەندییە نوێیە، بەکارهێنەران دەتوانن بەبێ پێویستی بە مۆبایلەکانیان، بە ئاسانی نامە بنێرن و هەمیشە لە پەیوەندیدا بن.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی وەشانی کاتژمێرە زیرەکەکان:
تێلەگرام هەوڵیداوە تەواوی پێداویستییە سەرەکییەکانی بەکارهێنەر لە ڕێگەی کاتژمێرەکەوە دابین بکات، لەوانە:
کۆنتڕۆڵی چات و کەناڵەکان: توانای بینین و کردنەوەی تەواوی چات، گروپ، و کەناڵەکان بە شێوەیەکی خێرا.
پەیام ناردن: ناردنی نامەی دەنگی (Voice Messages) و نوسین بە ئاسانی.
بەڕێوەبردنی پەیامەکان: سڕینەوەی پەیامەکان و دانانی کاردانەوە (Reactions) لەسەر پەیامەکان.
ڕێکخستنی چاتەکان: توانای سڕینەوە و ئەرشیفکردنی چاتەکان بۆ ڕێکخستنی زیاتر.
بەشی میدیا و زیاتر: ناردنی ستیکەر، لۆکەیشن (Location) و چەندین تایبەتمەندی تری بەسوود.
بەردەستبوونی تێلەگرام لەسەر کاتژمێرە زیرەکەکان وادەکات بەکارهێنەرانی ئەم ئامێرانە بە شێوەیەکی خێراتر و ئاسانتر لە هەر کاتێک وەڵامی نامەکانیان بدەنەوە و ئاگاداری دوایین چالاکییەکانیان بن.