سامسۆنگ بە فەرمی مۆبایلی Galaxy A27 5G-ی ڕاگەیاند؛ تێکەڵەیەک لە دیزاینی نوێ و ئەدای خێرا

حوزەیری 27, 2026 - 16:25
سامسۆنگ بە فەرمی مۆبایلی Galaxy A27 5G-ی ڕاگەیاند؛ تێکەڵەیەک لە دیزاینی نوێ و ئەدای خێرا
سامسۆنگ بە فەرمی مۆبایلی Galaxy A27 5G-ی ڕاگەیاند؛ تێکەڵەیەک لە دیزاینی نوێ و ئەدای خێرا

کۆمپانیای سامسۆنگ بە فەرمی پەردەی لەسەر نوێترین مۆبایلی ئاست مامناوەندی خۆی لادا کە بریتییە لە مۆبایلی .Galaxy A27 5G ئەم مۆبایلە نوێیە، تەنیا خاوەن دیزاینێکی هاوچەرخ و سەرنجڕاکێش نییە، بەڵکوو کۆمەڵێک تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ژیریی دەستکردیش (AI) دەخاتە خزمەت بەکارهێنەرانییەوە.

گالاکسییە نوێیەکە بە نرخێکی کەم و گونجاو دێتە بازاڕەوە! ئەم ئامێرە لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٦وە لە ئەوروپا بەردەست دەبێت و نرخی جۆری ١٢٨ گێگابایتی تەنیا لە دەوروبەری ٣٥٠ یۆرۆوە دەست پێدەکات.

تایبەتمەندییە سەرەکییەکان:

​سامسۆنگ لەم مۆبایلەدا گرنگی بە نوێکردنەوەی پڕۆسێسەر و دیزاینی ڕوونما داوە:

​ڕوونما: 6.7 ئینچ لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی FHD+ و نوێبوونەوەی 120Hz، لەگەڵ دیزاینی نوێی "Infinity-O" (کونی کامێرا لە ناو ڕوونماکەدا).

​ئەدا: پڕۆسێسەری بەهێزی Qualcomm Snapdragon 6 Gen 3 (بە تەکنەلۆژیای 4 نانۆمەتر).

​بیرگە و یادگە: بەردەستە بە ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی تا 256 گێگابایت، لەگەڵ پشتگیری کردن لە کارتی بیرگەی دەرەکی (microSD) تا قەبارەی 2 تێرابایت.

​کامێرا:

​سەرەکی: 50 مێگاپێکسڵ بە تەکنەلۆژیای جێگیرکەری وێنەی OIS.

​لێنزی فراوان (Ultra-wide) : 5 مێگاپێکسڵ.

​لێنزی ماکرۆ: 2 مێگاپێکسڵ.

​کامێرای سێڵفی: 12 مێگاپێکسڵ.

​پاتری: 5,000 میللی ئەمپێر، بە پشتگیری بارگاویکەرەوەی خێرای 25 وات.

​پشتگیری نەرمەکاڵایی ناوازە

​یەکێک لە دیارترین خاڵە بەهێزەکانی ئەم مۆبایلە، ستراتیژی سامسۆنگە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی بەکارهێنانی ئامێرەکە. مۆبایلیGalaxy A27 5G  ڕاستەوخۆ لەگەڵ سیستەمی Android 16 و ڕووکاری نوێیOne UI 8.5   دێت؛ هاوکات کۆمپانیاکە بەڵێنی ناوازەی داوە بە دابینکردنی ٦ ساڵ نوێکردنەوەی سیستەمی ئەندرۆید و ٦ ساڵیش ئەپدێتی ئەمنی بۆ مۆبایلەکە.

​ڕەنگەکان

​مۆبایلەکە بە سێ ڕەنگی سەرنجڕاکێش بەردەست دەبێت: ڕەش، شین، و پەمەیی کاڵ.