چین زیرەکی دەستکرد دەباتە ناو هەموو قوتابخانەکان

حوزەیری 30, 2026 - 09:43
چین زیرەکی دەستکرد دەباتە  ناو هەموو قوتابخانەکان

 ژمارەیەک قوتابخانە لە چین دەستیان کردووە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ یارمەتیدانی قوتابییان لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی وەک: چارەسەری پرسیار، هەڵسەنگاندنی نووسین، ڕاهێنانی گفتوگۆ و شیکاریی ئەنجامەکان. بەڵام هەمیشە ئاماژە بەوە دەدرێت کە ئەم سیستمانە تەنها هۆکارێکی فێرکارین و هەرگیز شوێنی ژیریی مرۆڤ ناگرنەوە.

لە چوارچێوەی هەنگاوە ستراتیژییەکانیدا، چین پلانێکی فەرمی بۆ تێکەڵکردنی زیرەکی دەستکرد لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندندا ڕاگەیاندووە. ئامانجی سەرەکی ئەم پرۆژەیە گەشەپێدانی توانای تەکنەلۆژیی نەوەی نوێ و بەهێزکردنی پێگەی وڵاتەکەیە لە پێشبڕکێ و ململانێ توندەکانی جیهانی تەکنەلۆژیادا.