ئایندەی OpenAI: لە نێوان بۆرسە و سیاسەتدا

حوزەیری 30, 2026 - 09:29
ئایندەی OpenAI: لە نێوان بۆرسە و سیاسەتدا

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، کۆمپانیای OpenAI چوونە ناو بازاڕی پشکەکانی (IPO) بۆ ساڵی ٢٠٢٧ دوا دەخات، بە ئامانجی ئەوەی پشکەکانی بە بەهای کەمتر لە ١ تریلیۆن دۆلار نەفرۆشێت.

لە ئێستادا کۆمپانیاکە لە نێوان دوو بژاردەی دژواردا ماوەتەوە؛ یان دەبێت پرۆسەی چوونە بازاڕی پشکەکان دوا بخات تا بتوانێت بەهای ١ تریلیۆن دۆلاریی خۆی بپارێزێت، یان ئەوەتا کەمێک لەو بەهایە دابەزێنێت لە پێناو ئەنجامدانی خێراتری پرۆسەی .IPO سەرڕای ئەم فشارانە، سام ئەڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری OpenAI، بە توندی نەیاری خۆی بۆ هەر کەمکردنەوەیەک لەو ئامانجە داراییە تریلیۆن دۆلارییە دەربڕیوە.

هاوکات لەگەڵ ئەم پێشهاتانەدا، هەندێک ڕاپۆرت ئاماژە بەوە دەکەن کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بەهۆی نیگەرانییەکانی تایبەت بە ئاسایشەوە، داوای لە OpenAI کردووە بڵاوکردنەوەی مۆدێلی نوێی GPT-5.6  بە شێوازێکی قۆناغ بە قۆناغ بێت. بەپێی ئەم داواکارییە، سەرەتا مۆدێلەکە تەنها وەک وەشانێکی تاقیکاری و بۆ ژمارەیەکی سنووردار لە هاوبەشە ستراتیژییەکانی کۆمپانیاکە بەردەست دەکرێت.