شۆک بۆ جیهانی تەکنەلۆژیا؛ نەخشە و نهێنییەکانی ئایفۆن 18 پرۆ کەوتە دەست هاکەرەکان!

تشرینی یەکە 2, 2026 - 02:33
شۆک بۆ جیهانی تەکنەلۆژیا؛ نەخشە و نهێنییەکانی ئایفۆن 18 پرۆ کەوتە دەست هاکەرەکان!

کۆمپانیای Tataی هیندی، کە هاوبەشێکی سەرەکیی ئەپڵە بۆ بەرهەمهێنانی ئایفۆن، ڕووبەڕووی هێرشێکی هاککردنی گەورە بووەتەوە. هاکەرەکان توانیویانە دەستیان بە بەڵگەنامە هەرە نهێنییەکان بگات و لە "دارک وێب" بڵاویان بکەنەوە. ئەم بەڵگەنامە دزەپێکراوانە بە تەواوی ئاشکرای دەکەن کە ئەپڵ پارچە هەستیارەکانی iPhone 18 Pro (وەک کامێرا، پاتری و چیپەکان) لە کام کۆمپانیا دەستەبەر دەکات؛ زانیارییەک کە ئەپڵ هەمیشە وەک هێڵی سوور و نهێنیی بازرگانی شاردوویەتییەوە.

ئەم لێدانە کوشندەیە ڕێگە خۆش دەکات بۆ کۆمپانیا ڕکابەرەکان تا سۆراخی تەکنیک و نەخشەی دروستکردنی ئایفۆن بکەن. ڕووداوەکە لە کاتێکدایە، کە ئەپڵ بە توندی هەوڵ دەدات پشت بە چین نەبەستێت و هیندستان بکاتە ناوەندی سەرەکیی خۆی.