کۆریای باشوور بە ٥٧٦ ملیار دۆلارەوە بەرەو ڕووی ئەمریکا و چین دەبێتەوە!

تشرینی یەکە 2, 2026 - 02:15
کۆریای باشوور بە ٥٧٦ ملیار دۆلارەوە بەرەو ڕووی ئەمریکا و چین دەبێتەوە!

کۆریای باشوور بە فەرمی چوونە ناو قۆناغێکی نوێی ململانێ تەکنەلۆژییەکانی ڕاگەیاند و پلانی داناوە زیاتر لە ٥٧٦ ملیار دۆلار لە پەرەپێدانی پیشەسازی چیپ و زیرەکی دەستکرددا (AI) وەبەرهێنان بكات.

پشکی شێری ئەم بودجە زەبەلاحە لەلایەن هەردوو کۆمپانیای سامسۆنگ و SK Hynixـەوە بەکاردەهێنرێت بۆ دروستکردنی گەورەترین ناوەندی بەرهەمهێنان و پاکێجکردنی چیپ لە جیهاندا، ئەمەش بە ئامانجی پێشڕەویکردنی کۆریای باشوور لە کێبڕکێ توندەکەی بەرامبەر ئەمریکا و چینە.