داهاتەکەی فۆکسکۆن ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت!

تشرینی یەکە 7, 2026 - 23:43
داهاتەکەی فۆکسکۆن ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت!

کۆمپانیای فۆکسکۆن (Foxconn)، گەورەترین بەرهەمهێنەری ئەلیکترۆنی لە جیهاندا، ڕایگەیاند کە داهاتی چارەکی دووەمی ئەمساڵ (2026) بە ڕێژەی%39.8  زیادی کردووە. هۆکاری سەرەکیش بۆ بازدانی ئەم داهاتە، زیادبوونی بێپێشینەی داواکارییە لەسەر تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد.

ئەم کۆمپانیایە کە بە کۆکەرەوەی سەرەکیی ئایفۆنەکانی ئەپڵ و سێرڤەرەکانی ئێنڤیدیا  (Nvidia) دادەنرێت، لە نێوان مانگەکانی نیسان تا حوزەیراندا داهاتێکی خەیاڵی و یەکسان بە 78.71 ملیار دۆلاری ئەمریکی (2.513 تریلیۆن دۆلاری تایوانی) تۆمار کردووە.

 بەرزبوونەوەی داواکاری لەسەر سێرڤەرەکانی ژیریی دەستکرد وایکرد تەنها لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، داهاتی فۆکسکۆن بە ڕێژەی %52.1 بەرزبێتەوە!