کۆتایی ڕووکارەکانی ئۆکسجین و ڕیەڵمی؛ کۆمپانیای BBK یەکگرتنەوەیەکی گەورە ڕادەگەیەنێت!

تشرینی یەکە 8, 2026 - 00:28
تشرینی یەکە 8, 2026 - 00:28
کۆتایی ڕووکارەکانی ئۆکسجین و ڕیەڵمی؛ کۆمپانیای BBK یەکگرتنەوەیەکی گەورە ڕادەگەیەنێت!

کۆمپانیای BBK Electronicsی چینی، کە خاوەنی براندە بەناوبانگەکانی (Oppo, OnePlus, Realme, Vivo, iQOO)یە، بڕیارێکی ستراتیژیی گرنگی داوە. کۆمپانیاکە دەیەوێت سەرجەم براندەکانی هاوشێوەی ئۆپۆ یەکبخات و تەنها بە ڕووکاری  ColorOS مۆبایلەکانیان بڵاو بکاتەوە.

لە هەنگاوی یەکەمدا، هەردوو براندی وەنپڵەس (OnePlus) و ڕیەڵمی (Realme) دەخرێنە سەر ڕووکارە نوێیەکە؛ ئەمەش واتە چیتر ڕووکارەکانی  OxygenOS و Realme UIلەسەر مۆبایلە نوێیەکانی ئەم دوو براندە بەردەوام نابن.