مۆبایلی Nothing Phone (4b) گەیشتە بازاڕ؛ شۆڕشێکی نوێ بە پاترییەکی زەبەلاحەوە!
کۆمپانیای Nothing بە فەرمی نوێترین مۆبایلی خۆی ڕاگەیاند. ئەگەر دەتەوێت مۆبایلێکی جیاواز و بەهێزت دەستکەوێت، بەبێ دوودڵی بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیایە هەڵبژێرە. لێرەدا گرنگترین تایبەتمەندییەکانی دەخەینە ڕوو:
- پاتری و شەحن: خاوەنی پاترییەکی زەبەلاحی 6000 میلی ئەمپێرە و پشتگیری لە شەحنی خێرای 33 وات دەکات.
- کامێراکان: کامێرای سەرەکیی دواوەی 50 مێگاپێکسڵە (کە نەک تەنها مێگاپێکسڵی زیادە نییە، بەڵکو کوالێتی و ڕوونییەکی ناوازە دەبەخشێت)، لەگەڵ کامێرای ئەڵتراوایدی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای پێشەوەی 16 مێگاپێکسڵ.
- پڕۆسێسەر و بیرگە: بە چیپی Snapdragon 6 Gen 4کاردەکات لەگەڵ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت.
- ڕوونما (شاشە): شاشەیەکی پێشکەوتووی OLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز.
- دیزاین و پاراستن: چواردەوری کامێراکەی بە گڵۆپی LED (Glyph Interface) ڕازاوەتەوە و خاوەنی بڕوانامەی IP64ـە بۆ دژە پرژەی ئاو و تۆز.
- سیستەم: مۆبایلەکە پشتگیری لە 3 ئەپدەیتی سەرەکیی ئۆپەرەیتین سیستەمی ئەندرۆید دەکات.
- نرخ : ئەم مۆبایلە بە نرخی 370 دۆلاربەردەست دەبێت.