ئەپڵ سکاڵای یاسایی لە دژی ئۆپن ئەی ئای تۆمار دەکات؛ تۆمەتبارکردنی بە دزینی نهێنییە بازرگانییەکان

تشرینی یەکە 12, 2026 - 00:52
ئەپڵ سکاڵای یاسایی لە دژی ئۆپن ئەی ئای تۆمار دەکات؛ تۆمەتبارکردنی بە دزینی نهێنییە بازرگانییەکان

ئەپڵ لە دادگای فیدراڵیی کالیفۆرنیا سکاڵای لە دژی ئۆپن ئەی ئای و بەڕێوەبەرانی تۆمار کرد و تۆمەتباری کردن بەوەی نهێنییە بازرگانییەکان و زانیارییە سەرەکییەکانیان دزیوە بۆ ئەوەی ئامێرە زیرەکەکانی خۆیانی پێ پەرەپێبدەن و کێبڕکێی ئەپڵ بکەن.

دەقی سکاڵاکە ئاشکرای دەکات کە کۆمەڵێک لە کارمەندانی باڵای پێشووی ئەپڵ، بە تانگ تەنی بەڕێوەبەری ئێستای ڕەقەکاڵای ئۆپن ئەی ئایشەوە، پێش دەرچوونیان لە کۆمپانیاکە، زانیارییە نهێنییەکانی پەیوەندیدار بە هێڵی دابینکردن و شێوازی دروستکردنی ڕەقەکاڵاکانیان بردووە. جیا لەوەش، لە دانیشتنەکانی چاوپێکەوتنی کاردا داوا کراوە کە پارچەی فیزیایی و ڕاستەقینەی بەرهەمەکانی ئەپڵ وەک نموونە بهێنرێنە ناو کۆبوونەوەکانەوە.

ئەم ڕووبەڕووبوونەوە یاساییە نیشانەی تێکچوونی خێرای پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو زلهێزەی تەکنەلۆژیایە؛ چونکە هاوکارییەکەیان لە ساڵی ٢٠٢٤ بۆ تێکەڵکردنی «چات جی پی تی» (ChatGPT) لە ناو یاریدەدەری دەنگیی «سیری» (Siri) ئێستا بە تەواوی کۆتایی پێهاتووە، وە ئەپڵ لە وەشانی نوێی ژیریی دەستکردی خۆیدا ڕووی لە تەکنەلۆژیای جێمینای (Gemini) گووگڵ کردووە.

لە بەرامبەردا، ئۆپن ئەی ئای بە توندی ئەم تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە هیچ ئارەزوویەکی لەسەر نهێنییە بازرگانییەکانی کۆمانیانیای دیکە نییە و تەنها سەرنجی لەسەر پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا داهێنەرەکانە.