کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی وەشانی iOS 27 Public Betaی بڵاوکردەوە
کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی وەشانی تاقیکاریی گشتی (Public Beta)ی بۆ سیستەمی iOS 27 ڕاگەیاند. ئێستا تەواوی ئەو بەکارهێنەرانەی ئایفۆن کە ئامێرەکانیان پشتیوانی لەم وەشانە دەکەن، دەتوانن بەشداربن لە تاقیکردنەوەیدا.
گرنگترین نوێکارییەکانی iOS 27
- دیزاینی نوێ و سهرنجڕاكێشى Liquid Glass
- زیرەکترکردنی Siri بە هاوکاریی ژیریی دەستکرد (AI)
- ئامرازی نوێ و پێشکەوتوو بۆ دەستکاریکردنی وێنەکان
- باشترکردنی خێرایی و کارایی گشتیی سیستەمەکە
تێبینیی گرنگ بۆ بەکارهێنەران:
لەبەر ئەوەی ئەمە وەشانی Beta (تاقیکاری)یە و وەشانی کۆتایی نییە، ئەگەری هەیە هەندێک کێشەی تەکنیکی (Bug) یان خێرا دابەزینی شەحنی پاتری تێدا بەدی بكرێت.