سەنتەرەکانی داتای ژیریی دەستکرد دەبنە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی ملیۆنان ئەمریکی

تشرینی یەکە 22, 2026 - 01:24
سەنتەرەکانی داتای ژیریی دەستکرد دەبنە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی ملیۆنان ئەمریکی

ئامارە نوێیەکان دەریدەخەن کە ٣٨٪ی ئەمریکییەکان نزیک لە سەنتەرەکانی داتای ژیریی دەستکرد دەژین (لە مەودای پێنج میلدا). دروستکردنی ئەم ناوەندانە لە نزیک شارە گەورەکان بەهۆی ئامادەیی ژێرخانی کارەبا، تۆڕەکانی فایبەر ئۆپتیک و دەستی کاری لێهاتوو بەپەلە ڕوو لە زیادبوونە.

بەهۆی هەڵکشانی داواکارییەکان بۆ ژیریی دەستکرد، سەنتەرەکانی داتا وەک وێستگەکانی کارەبا و پەیوەندییەکان بوونەتە ژێرخانێکی بنەڕەتی. بەڵام زۆربوونیان لە ناوچەکاندا، نیگەرانی و دیبەیتێکی زۆری لەسەر بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ئاو و کارەبا، لەگەڵ پلاندانانی شارسازی دروست کردووە.

ژیریی دەستکرد ئیتر شتێک نییە لە "شوێنێکی دیکە" ڕووبدات بەڵکو دەبێتە بەشێک لەو گەڕەک و ژینگەیەی کە ملیۆنان ئەمریکی تێیدا دەژین.