ستارلینک بە فەرمی پاکێجەکانی ئینتەرنێتی لە عێراق ڕاگەیاند

تشرینی یەکە 30, 2026 - 00:41
ستارلینک بە فەرمی پاکێجەکانی ئینتەرنێتی لە عێراق ڕاگەیاند

دوابەدوای واژۆکردنی ڕێکەوتن لەگەڵ کۆمسیۆنی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق، کۆمپانیای Starlink خزمەتگوزاری و نرخەکانی بۆ بەکارهێنەران بەردەستکرد:

پلانی ماڵان (Home): خێرایی 100 Mbps بە نرخێک نزیکەی 63,000 دیناری عێراقی.

پلانی ماکس (Home Max): نرخەکەی بەرز دەبێتەوە بۆ 98,000 دیناری عێراقی.

پلانی شوێنی کار (Business): نرخەکان بەپێی ئاستی خزمەتگوزاری زیاترن و لە 133,000 دینارەوە دەست پێدەکەن.